د. هێمن هه‌ورامی و كونسوڵی گشتیی ئه‌ڵمانیا پرسی هه‌ڵبژاردنه‌كان تاووتوێ ده‌كه‌ن
K24 - هەولێر:
ماڵپەری فەرمی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 13ـی نیسانی 2022، د. هێمن هه‌ورامی، جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان پێشوازیى له كلێمنس زێمتنه‌ر، كونسوڵی گشتیی كۆمارى ئه‌ڵمانیاى فیدڕاڵ له هه‌رێمی كوردستان كرد و چەند پرسێکی گرنگی ناوچەکەیان تاووتوێ کرد.
بە گوێرەی ماڵپەری فەرمی پەرلەمانی کوردستان، د. هێمن هه‌ورامی و كونسوڵی گشتیی كۆمارى ئه‌ڵمانیای فیدراڵ له هه‌رێمی كوردستان، دوایین پێشهات و په‌ره‌سه‌ندنه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه و پرسی هەڵبژاردنەکان بۆ خولى شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان تاووتوێ ده‌كه‌ن.
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوە خراوەتە ڕوو، د. هێمن هه‌ورامی، به گرنگییه‌وه باسی له پرسی هه‌ڵبژاردنه‌كان و كاراكردنه‌وه‌ى كۆمیسیۆنى باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان كردوە، جه‌ختی له‌سه‌ر پێویستیی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كان له واده‌ی دیاریكراوى خۆیدا كرده‌وه‌تەوە و ئاماژه‌ی به‌وەشدا، كه "ده‌بێت له نزیكترین دانیشتنی په‌رله‌مان خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌م بۆ هه‌موارى یاسای هه‌ڵبژاردن و كاراكردنه‌وه‌ى كۆمیسیۆن و دۆخی گشتیی دارایی هه‌رێم بكرێت، بۆئەوەی ڕێرەوی پەیڕەوی و یاسایی خۆی وەربگرێت".
ناوبراو گووتیشی: "پێویست بوو كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان كارا بكرابووایه‌وه و جێگەی کۆمیسیاره‌كانیش پڕبکرابوایه‌وه، هاوكات ئەو بابەت و یاداشت و ڕاپۆرتانەشی كه پەیوەستن بە دۆخی دارایی و کاری پەرلەمانی بخرێنه به‌رنامه‌ی كارى دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان، چونكه هیچ بیانوویه‌كی سیاسی بۆ دواخستنی كاراكردنه‌وه‌ى كۆمیسیۆن نه‌ماوه".
سه‌باره‌ت ىه مافی پێكهاته‌كانیش، جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان جەختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه کە دەبێت ماف و نوێنەرایەتیی پێکھاتەکان پارێزراو بێت و خواستی پێکھاتەکان لە فراکسێۆنە جیاجیاکانیان لە پەرلەمان و دامەزراوە سیاسی و ئاینی و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی و نوخبەی پێکھاتەکان و جەماوەرەکەیان لە سەر شێوە و جۆر و کورسییەکانیان لەلایەن خۆیانەوە بڕیاری لێبدرێت.