به‌م رێگه‌یه قه‌رزه‌كانت بده‌ره‌وه

K24 - هه‌ولێر:
هونه‌رمه‌ندێكی ناسراوی به‌ریتانی ئاشكرای ده‌كات، له‌گه‌ڵ ده‌ركه‌وتنی په‌تای كۆرۆنا و راگه‌یاندنی كه‌ره‌نتینه‌ی گشتی له زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان، به‌تایبه‌ت به‌ریتانیا، داهاتی رۆژانه و مانگانه‌ی تاك كه‌میكرد.
كیری لایتۆن، هونه‌رمه‌ند و موزیكژه‌نی ناسراوی به‌ریتانی به ئاژانسی هه‌واڵی BBC رایگه‌یاند، "له‌گه‌ڵ ده‌ركه‌وتنی كۆرۆنا ئه‌و یانه شه‌وانه كه كارم تێیدا ده‌كرد داخرا، بووه هۆی كۆبوونه‌وه‌ی قه‌رزێكی زۆر له‌سه‌رم".
كیری ته‌مه‌ن 36 ساڵ راشیگه‌یاند، "له هه‌ندێ كاتدا نه‌مده‌زانی گه‌رمكه‌ره‌وه‌ی ماڵه‌كه‌م چاك بكه‌مه‌وه، یاخوود پاره‌كانم بۆ خواردن خه‌رج بكه‌م".
كیری گوتی: "بۆ رێكخستنه‌وه‌ی كاروباره‌كانم، خه‌رجكردنی پاره‌كانم به ئاراسته‌یه‌كی دروست، ده‌ستمكرد به جێبه‌جێكردنی سیستمێك، ئه‌ویش هه‌ڵگرتن و پاشه‌كه‌وتكردنی داهاتی رۆژانی یاخوود مانگانه له نێو ژماره‌یه‌ك "جزدان"ـی جیاواز".
ئه‌و هونه‌رمه‌نده به‌ریتانییه ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ئه‌و سیستمه هاوشێوه‌ی خه‌رجی قوتابخانه‌یه، بۆ ئه‌مه پاره‌كانم له شوێنی خۆیدا خه‌رج ده‌كرد، كاریگه‌ری هه‌بوو بۆ سه‌ر داهات و دارایم.
كیری له رێگه‌ی ئه‌و سیستمه، ته‌واوی قه‌رزه‌كانی كه بریتی بوون له 12 هه‌زار و 500 جونه‌ی ئیسته‌رلینی دایه‌وه، ده‌زگای ریزلیوشن فاونده‌یشن پێشبینی ئه‌وه ده‌كات، داهاتی هه‌ر تاكێكی به‌ریتانی به‌هۆی گرانیی و جه‌نگی ئۆكرانیا و په‌تای كۆرۆنا له 1000 جونه‌ی ئیسته‌رلینییه‌وه داده‌به‌زێت.