بیسكۆڤ: قسه‌كانی بایدن له‌باره‌ی كۆمه‌ڵكوژییه‌وه قبووڵكراو نییه
K24- هه‌ولێر:
گوته‌بێژی كۆشكی كرملین هه‌ڕه‌شه له سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، تۆمه‌ته‌كانی بایدن بۆ پوتن له‌باره‌ی كۆمه‌ڵكوژییه‌وه جێی قبووڵكردن نییه.
دیمیتری بیسكۆڤ، گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی رووسیا رایگه‌یاند، تۆمه‌ته‌كانی جۆ بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ ڤلادیمێر پوتن له‌باره‌ی ئه‌نجامدانی كۆمه‌ڵكوژی له ئۆكرانیا مایه‌ی قبووڵكردن نییه.
بیسكۆڤ راشیگه‌یاند، "ئه‌و هه‌وڵانه‌ی بایدن مایه‌ی قبووڵكردن نیین، چونكه راستییه‌كان ده‌شێوێنن، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌و قسانه له‌لایه‌ن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكاوه بكرێت، هه‌موومان ئاكاره مێژووییه‌كانی ئه‌و وڵاته شاره‌زاین".
به‌ره‌به‌یانی 24ی شوبات (فێبرایه‌ری 2022) به‌كاتی ئۆكرانیا، رووسیا له 3 قۆڵه‌وه هێرشی زه‌مینی و ئاسمانی كرده سه‌ر ئۆكرانیا، زیاتر لە مانگێكه شەڕ و پێکدادان لەنێوان سوپای رووسیا و ئۆکرانیا بەردەوامی هەیە، ئۆپەراسیۆنی سەربازی رووسیا لە خاکی ئۆکرانیادا کاردانەی نێودەوڵەتیی بەدوای خۆیدا هێنا و ژمارەیەک لە وڵاتان سزای ئابووری و دارایی قورسیان بەسەر مۆسکۆدا سەپاند.