رووسیا: هێرش ده‌كه‌ینه‌ سه‌ر باره‌گاكانی سه‌ركردایه‌تی ئۆكرانیا له‌ كیێڤ

"تا ئێستا خۆمان له‌مجۆره‌ هیرشانه‌ پاراستووه‌"
گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری رووسیا ئیگۆر کوناشینکوف
گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری رووسیا ئیگۆر کوناشینکوف

K24 - هەولێر:

سوپای رووسیا هه‌ڕه‌شه‌ی بۆردوومانكردنی باره‌گاكانی سه‌ركردایه‌تی ئۆكرانیا له‌ كیێڤ ده‌كات، ئه‌گه‌ر بێت له‌ هێرشكردنه‌ سه‌ر شاره‌كانی رووسیا به‌رده‌وام بن.

گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری رووسیا ئیگۆر کوناشینکوف رایگه‌یاند، هه‌وڵ و هێرشه‌كانی ئۆكرانیا بۆ سه‌ر خاكی رووسیا ده‌بینین، ئه‌گه‌ر به‌مشێوه‌ به‌رده‌وام بن سوپای رووسیا بۆردوومانی بنكه‌كانی سه‌ركردایه‌تی ئۆكرانیا ده‌كات له‌ كیێڤ.

کوناشینکوف گوتی: "تا ئێستا خۆمان له‌مجۆره‌ هیرشانه‌ پاراستووه‌".

ماوه‌یه‌كه‌ ئۆكرانییه‌كان به‌ درۆن، مووشه‌ك و كۆپته‌ر هێرش ده‌كه‌نه‌ سه‌ر دامه‌زراوه‌كانی سه‌ربازییه‌كانی رووسیا، كه‌ بووه‌ته‌ نیگه‌رانبوونی مۆسكۆ.

AFP