زاخۆ.. 3 خێمه‌ی ئاواره‌كان سووتا

كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستداوه‌
3 خێمه‌ی ئاواره‌كان سووتا
3 خێمه‌ی ئاواره‌كان سووتا

K24- زاخۆ:

په‌یامنێری كوردستان24 له‌ زاخۆ رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌هۆی شۆرتی كاره‌باوه‌ 3 خێمه‌ی ئاواره‌كانی شنگال له‌ كه‌مپێكی زاخۆ گڕ ده‌گرێت و به‌هۆیه‌وه‌ كه‌سێك سوتا و گیانی له‌ده‌ستدا.

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان24 له‌ زاخۆ، بەھۆی شورتی کارەباوه‌ 3 خێمەی ئاوارەکانی شنگال لە کەمپی چەمشکۆ لەزاخۆ گڕی گرت بەم ھۆیەوە گەنجێکی ته‌مه‌ن 26 ساڵان به‌ناوی سه‌ڵاح جردۆ خه‌ڵه‌فه‌ سوتا و گیانی لەدەستدا.