رووسیا دوایین هۆشداری دەدات

هەڕەشەی بە ئامانجگرتنیان دەکات
سوپای رووسیا
سوپای رووسیا

K24 - هەولێر

رووسیا دوایین هۆشداری دەداتە وڵاتانی رۆژئاوا لە پڕچەککردنی ئۆکرانیا، پابەدبوونی خۆیشی بە گفتوگۆ لەگەڵ ئۆکرانیا دووپاتدەکاتەوە.

کۆشکی سەرۆکایەتی رووسیا کریملن، لە راگەیاندراوێکدا هەڕەشەی بە ئامانجگرتنی ئەو بارهەڵگرانە دەکات کە چەک و تەقەمەنی و هاوکاری سەربازی دەگوازنەوە ئۆکرانیا، ئەمە بە ئاستەنگ بۆ هەنگاوە سەربازییەکانی ناودەبات.

مۆسکۆ جەختیش دەکاتەوە، ئەمە دوایین هۆشدارییە لە کاتێکدا ئەمەریکا هاوکارییەکی گەورەی چەک و تەقەمەمەنی کیێڤ دەکات.

کریملین، پابەندبوونی خۆیشی بە دانوستان لەگەڵ ئۆکرانیا راگەیاندووە، لەگەڵ هەموو ئەو ئاستەنگ و سەختیانەی لەو پرۆسەیەدا لەبەردەمیاندایە.

لەوبارەیەوە دیمیتری بیسکۆڤ، گوتەبێژی سەرۆکایەتی رووسیا رایگەیاند "سەرۆکی شاندی دانووستانکاری رووسیا لەگەڵ ئۆکرانیا بە جددی کاردەکات، تا ئێستا هیچ هەنگاوێکی ئەرێنی دیاریکراو نییە تا رایبگەیەنین، بەڵام بەردەوام دەبین لە گفتوگۆ".

گوتیشی "ئۆکرانیا پاشگەزبووەتەوە لە چەند خاڵێک، کە لە گەڕەکانی رابردوو لەسەری رێککەوتبووین و وڵاتانی رۆژئاوا کاریگەری لەسەر ئۆکرانیا دەکەن، بۆ دروستکردنی ئاستەگ لەبەردەم دانوستانەکان".