په‌نابه‌رێكی "سوریا" ده‌یه‌وێت بیسه‌لمێنێت نیویۆرك-ی خۆشده‌وێت
K24- مینیسۆتا:
په‌نابه‌رێكی سووریی هاوكاری هێزه‌كانی پۆلیسی نیویۆرك ده‌كات بۆ ده‌ستگیركردنی فرانك جەیمس كه رۆژی 12ـی نیسان له وێستگه‌ی میترۆی برۆكلین-ی نیویۆرك ته‌قه‌ی كرد و بووه هۆی برینداربوونی چه‌نده‌ها كه‌س.
به‌گوێرەی هه‌واڵێكی وێبسایتی بلۆمبێرگ، زاك ته‌حان كه په‌نابه‌رێكی سوورییە و ماوه‌ی 5 ساڵه له ئه‌مه‌ریكا ئه‌ژی، دوێنێ 13ـی نیسان (ئه‌پرلی 2022) توانیویه‌تی هه‌واڵ بداته پۆلیس بۆ ده‌ستگیركردنی ئه‌و كه‌سه‌ی رۆژی 12ی نیسان له وێستگه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌رێك له برۆكلین - نیویۆرك ته‌قه‌ی كردوو، کە بووه هۆی برینداربوونی 10 كه‌س، 9 كه‌سی دیکەش له ئه‌نجامی هه‌ڵهاتن له شوێنی رووداوه‌كه بە پێكدادانی ئۆتۆمبێل بریندار ببوون.
پۆلیسی نیویۆرك دوای رووداوه‌كه به‌هۆی ئه‌وه‌ی نه‌یتوانی فرانك جەیمس-ی تۆمه‌تبار ده‌ستگیربكات، له رێگه‌ی كامێراكانی نێو وێستگه‌ی میترۆكه‌وه توانی وێنه‌ی ئه‌و گومانلێكراوه‌ی ده‌ستكه‌وێت و له لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی پۆلیسی نیویۆرك و شوێنه گشتییه‌كان بڵاویكاته‌وه بۆئه‌وه‌ی هه‌ركه‌س زانیاری له‌سه‌ر ده‌ستكه‌وت پۆلیس ئاگاداركاته‌وه.
به‌پێی راپۆرتێكی گۆڤاری نیوزویك، ته‌حان له نزیك شوێنی رووداوه‌كه كارده‌كات، كاتێك گوێی له ته‌قه‌كانی رۆژی 12ی نیسان ده‌بێت و هه‌واڵه‌كه ده‌بیستێت كه كه‌سێك ته‌قه‌ی كردووه و 10 كه‌سی بریندار كرد، له وێنه‌كه‌ی ده‌ڕوانێت كه له‌شاشه‌ی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنه‌وه بڵاوده‌بێته‌وه.
ته‌حان له شوێنی رووداوه‌كه قسەی بۆ میدیاكان کرد و گوتی: "دوای ئه‌وه‌ی سه‌رله به‌یانی 12ـی نیسان هه‌واڵی ئه‌وه‌م بیست كه كه‌سێك له وێستگه‌ی میترۆی 36 له Sunset Park ته‌قه‌ی كردووه، خەو نەدەچووە چاوم و نەمتوانی تەرکیز بخەمە سەر کارەکەشم، چاوم له‌سه‌ر وێنه‌ی ئه‌و تاوانباره و كه‌سێك بوو له‌و بچێت تا په‌یوه‌ندی به پۆلیسه‌وه بكه‌م"، گوتیشی: "كه‌سێكم بینی له كامێرای چاودێری نزیك كاره‌كه‌م له تاوانباره‌كه ده‌چوو بۆیه راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندیم كرد به پۆلیسه‌وه و پێكه‌وه ده‌ستگیرمان كرد".
به‌پێی گۆڤاری "نیوزویك"، كاتێك پۆلیس چوون بۆ ده‌ستگیركردنی كه‌سه‌كه، ویستویه‌تی هه‌ڵبێت، به‌ڵام ئه‌م نه‌یهێشتووه و ده‌ستگیركراوه.
ته‌حان له دوكانێك وه‌ك ته‌كنیكاری كامێرای سكویریتی كارده‌كات له‌نزیك شه‌قامی سانت ماركس و فێرست ئاڤینو له ئیست ڤیلیج.
دوای 24 كاتژمێر گه‌ڕان به‌دوای فرانك جەیمس-دا، ئه‌فسه‌ری پۆلیسی نیویۆرك هه‌واڵی ده‌ستگیركردنیان له په‌ناگه‌یه‌كی نێوان شه‌قامی سانت مارك و فێرست ئاڤینو له گه‌ڕه‌كی ئێست ڤیلیج له مه‌نهاتن، بڵاوكرده‌وه.
ته‌حان بۆ رۆژنامه‌نووسان له‌شوێنی رووداوه‌كه ئاوه‌ها وه‌سفی دۆخه‌كه‌ی كرد: "ئه‌و كه‌سه‌م له كامێرای چاودێرییه‌وه بینی، جانتایه‌كی به‌ده‌سته‌وه بوو، به به‌ئاگایی و ترسه‌وه سه‌یری چوارده‌وری خۆی ده‌كرد، چووه دوكانی خوارده‌مه‌نی ماكدۆناڵد، ده‌مویست یه‌كێك ئاگادار كه‌مه‌وه كه ئه‌وه ئه‌و كه‌سه‌یه كه ته‌قه‌ی كردووه".
به‌پێی رۆژنامه‌ی "زه نیویۆرك پۆست" به‌ر له ده‌ستگیركردنی جەیمس-ی ته‌مه‌ن 62 ساڵ، پۆلیسی نیویۆرك له راگه‌یاندراوێكدا بڵاویكرده‌وه كه هه‌ر كه‌سێك زانیاری بدات به پۆلیس له‌سه‌ر ئه‌و تاوانباره كه تۆمه‌تباره به تیرۆر، ئه‌وا خه‌ڵاتی (50 هه‌زار دۆلار) وه‌رده‌گرێت، بۆیه زاك ته‌حان سه‌ره‌ڕای بۆته جێگه‌ی بڕوای پۆلیسی نیویۆرك له‌هه‌مان كاتدا 50 هه‌زار دۆلاریش وه‌رده‌گرێت، هه‌رچه‌نده ئه‌و ده‌ڵێت: "من بۆ پاره ئه‌و كاره‌م نه‌كردووه به‌ڵكو نیویۆرك-م خۆشده‌وێت".