فەرەنسا زیاتر لە 23 ملیار یۆرۆی رووسیا سڕ دەکات

573 ملیۆن و 600 ملیۆن دۆلار بواری خانووبەرە دەگرێتەوە
یۆرۆ
یۆرۆ

K24 – هەولێر

فەرەنسا زیاتر لە 23 ملیار یۆرۆی رووسیای لە داراییە گواستراوە و نەگواستراوەکانی رووسیا سڕ کردووە.

دەسەڵاتدارانی فەرەنسا ئەمڕۆ 13/4/2022، رایانگەیاند: 23 ملیار و حەوت سەد ملیۆن یۆرۆی رووسیایان لە داراییە گواستراوە و نەگواستراوەکانی رووسیا سڕ کردووە کە 573 ملیۆن و 600 ملیۆن دۆلار بواری خانووبەرە دەگرێتەوە، لەو بارەیەوە وەزارەتی ئابووری و دارایی فەرەنسا رایگەیاندووە: بەشی هەرە زۆری بەرکەوتەی ئەو سزا داراییانە بە بانکی ناوەندی رووسیا لە فەرەنسا دەکەوێت کە بڕەکەی 22 ملیار و 800 ملیۆن یۆرۆ دەبێت.

جگە لە سڕکردنی 178 ملیۆن یۆرۆی دیکە لە بواری مامەڵە جۆر بەجۆرەکانی دیکەی بانکی.

فەرەنسا چوار کەشتی بارهەڵگر و چوار کەشتی یەختی دیکەی رووسیای لە رۆژی سێشەممەی رابردوو سڕ کرد، کە بەهای کۆی گشتی زیاتر لە 125ملیۆن و 200 هەزار یۆرۆ  بوو، هەروەها شەش هێلیکۆپتەر بە بەهای زیاتر لە 60 ملیۆن یۆرۆ و هەروەها سڕکردنی حەوت ملیۆن یۆرۆ کە وەبەرهێنان بوو لە بواری کاری هونەریدا.