ماڵپه‌رێكی ئه‌ڵمانی: لۆپێن بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێزه
K24 - هەولێر:
لە دوای سەرکەوتنی ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا لە گەڕی یەکەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی فەرەنسا و رووبەڕووبوونەوەی لەگەڵ مارین لۆپێن لە گەڕی دووەم، کە بڕیارە لە 24ی ئەم مانگە بەڕێوەبچێت، پایته‌خته ئه‌وروپاییه‌كان به گرنگییه‌وه چاودێری گه‌ڕێكی دیكه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی فه‌ره‌نسا ده‌كه‌ن.
ماڵپه‌ری (DW)ـی ئه‌ڵمانی رایگه‌یاند، ته‌واوی پایته‌خته‌كانی ئه‌وروپا زۆر به نیگه‌رانییه‌وه چاودێری هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی فه‌ره‌نسا ده‌كه‌ن، چونكه له ئه‌گه‌ری سه‌ركه‌وتنی مارین لۆپێن، سه‌رۆكی پارتی گردبوونه‌وه‌ی نیشتمانی كه ركابه‌رێكی سه‌رسه‌ختی ئیمانوێل ماكرۆنه، گۆڕانكاری به‌سه‌ر نه‌خشه‌ی سیاسی ئه‌وروپا دروست ده‌كات.
ماڵپه‌ری (DW)ـی ئه‌ڵمانی راشیگه‌یاند، ئاماژه‌كان ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن ئه‌مجاره مه‌ترسی ده‌رچوونی مارین لۆپێن، كه ئه‌وروپییه‌كان وه‌ك "بوومه‌له‌رزه‌ی ئه‌وروپا" ناوی ده‌به‌ن، كاریگه‌ری بۆ سه‌ر داهاتووی ئه‌و كیشوه‌ره و جه‌نگی ئۆكرانیا ده‌بێت.
ئه‌و ماڵپه‌ره ئه‌ڵمانییه ئه‌وه‌ی خستووه‌ته‌ڕوو، له كاتی راگه‌یاندنی ده‌ره‌نجامی خولی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری فه‌ره‌نسا، بۆ ئه‌وروپییه‌كان شۆك بوو، چونكه ده‌ركه‌وت كۆمه‌ڵگه‌ی فه‌ره‌نسی زۆر به چڕی بۆ چه‌ندین به‌ره دابه‌شبوونه، ئه‌نجامه‌كانی ماكرۆن زۆر خراپ بوون.
ماركۆس فێربر، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا رایگه‌یاند، ده‌ره‌نجامی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی فه‌ره‌نسا ئه‌وه نیشان ده‌دات كه ئه‌و وڵاته بۆ چه‌ندین به‌ره دابه‌شبوون، نیوه‌ی گه‌لی فه‌ره‌نسا ده‌نگیان به مارین لۆپێن داوه.
چاودێرانی سیاسی ئه‌وروپی پێیان وایه ماكرۆن له‌ماوه‌ی رابردوودا هه‌ڵه‌ی كووشنده‌ی ئه‌نجامداوه، چونكه گرنگیی زۆری به دۆسییه‌كانی ده‌ره‌وه داوه و ناوخۆی فه‌ره‌نسای به‌لاوه ناوه، بۆیه لۆپێن ئه‌م خاڵه لاوازانه‌ی ماكرۆنی به‌هه‌لزانیووه و كاری له‌سه‌ر كردووه، لۆپێن دژی سیاسه‌تی وه‌رگرتنی په‌نابه‌ران و دۆسییه‌ی موسڵمانانه له‌م وڵاته‌دا.
تانیشا فاسل، توێژه‌رێك و نووسه‌رێكی ئه‌مه‌ریكییه له گوتارێكیدا رایگه‌یاند، داهاتووی جیهان و ئه‌وروپا په‌یوه‌سته به ده‌ره‌نجامی جه‌نگی ئۆكرانیا، چونكه جه‌نگی ئۆكرانیا بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك بوو بۆ ئه‌و وڵاتانه‌ی كه پێیان وابوو سنووره‌كانیان پارێزراون، به‌تایبه‌ت وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپا.
ئه‌و نووسه‌ره ئه‌مه‌ریكییه راشیگه‌یاند، هاووڵاتیانی ئه‌وروپا نیگه‌رانن له داهاتووی وڵاته‌كانیان، له ئێستادا فینله‌ندا و سوید بیر له‌وه ده‌كه‌نه‌وه بێده‌نگی بشكێنن و بچنه ریزی وڵاتانی په‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی به سه‌ركردایه‌تی ئه‌مه‌ریكا.
ئه‌و توێژه‌ره روونیكرده‌وه، كۆمه‌ڵێك ئاماژه هه‌ن ئه‌وه ده‌رده‌خات داهاتووی ئه‌وروپا ناڕوونه، چونكه لۆپان رایگه‌یاندووه، ئه‌گه‌ر ببێت به سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا له په‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی بكشێنه‌وه، ئه‌گه‌ر چی پێشتر دژایه‌تی بۆ هێرشه‌كانی رووسیا دژی ئۆكرانیا راگه‌یاندووه.