به فه‌رمی به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی هالاند وڵامی بارسێلۆنای دایه‌وه
به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی ئێرلینگ هالاندی هێرشبه‌ری دۆرتمۆند به‌رپرسانی بارسێلۆنا له باره‌ی ئه‌و هێرشبه‌ره نه‌رویجییه بێهیوا ده‌كات و ده‌شڵێت: یانه‌كانی مان سیتی و ریال مه‌درید بۆ هالاند باشترن.
ئێرلینگ هالاند له هاوینی 2024 گرێبه‌سته‌كه‌ی كۆتایی دێت، به‌ڵام ئه‌و یاریزانه ده‌یه‌وێت پێش كۆتایی هاتنی واده‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی یانه‌كه‌ی جێبهێڵێت و یانه‌كانی مان سیتی، پاریس سانجێرمان، بارسێلۆنا و ریال مه‌درید بۆ گواستنه‌وه‌ی له گفتووگۆدان.
رۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنیا لێدوانێكی مینۆ رایۆلای به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی ئێرلینگ هالاندی بڵاوكردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێت: بارسێلۆنا قه‌یرانێكی قووڵی دارایی هه‌یه و زه‌حمه‌ته بتوانێت هالاند بگوازێته‌وه، به‌ڵام یانه‌كانی مان سیتی و ریال مه‌درید هیچ كێشه‌یه‌كی داراییان نییه.
ئێرلینگ هالاند ئه‌م وه‌رزه له كۆی 25 یاری 23 گۆڵ و 7 ئاسیستی كردووه و به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی بیڵدی ئه‌ڵمانیا له دوو هه‌فته‌ی داهاتوو چاره‌نووسی خۆی یه‌كلایی ده‌كاته‌وه و، ئه‌م یاریزانه ده‌توانێت به 75 ملیۆن یۆرۆ گرێبه‌سته‌كه‌ی هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه.
به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه، هه‌ر یانه‌یه‌ك بیه‌وێت هالاند بگوازێته‌وه، مینۆ رایۆلا 35 ملیۆن یۆرۆی وه‌كو پاداشت ده‌وێت، باوكی هالاندیش 30 ملیۆن یۆرۆی ده‌وێت.
ئێرلینگ هالاندی 21 ساڵ، له گواستنه‌وه‌ی زستانه‌ی 2020 له یانه‌ی رێد بول ساڵزبێرگی نه‌مسا به به‌های 45 ملیۆن یۆرۆ بۆ یانه‌ی بوروسیا دۆرتمۆندی ئه‌ڵمانیا گواسترایه‌وه، له‌گه‌ڵ یانه‌ی زه‌ورده‌واڵه‌كان له كۆی 84 یاری، 80 گۆڵ و 22 ئاسیستی كردووه.