حه‌لبووسی: تاوانی دڕندانه‌ی ئه‌نفال هه‌ر به‌زیندوویی ماوه‌ته‌وه

K24- هه‌ولێر:
محه‌مه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق جه‌خت ده‌كاته‌وه، دوای تێپه‌ڕبوونی 34 ساڵ به‌سه‌ر تاوانی ئه‌نفالدا، تا ئێستاش ئه‌و تاوانه له‌ڕووی دادگاوه به زیندوویی ماوه‌ته‌وه.
ئه‌م گوتانه‌ی حه‌لبووسی له میانه‌ی په‌یامێكدا له رێگه‌ی تویته‌ر بۆ ساڵیادی ئه‌نفالكراوانی كورد له‌لایه‌ن رژێمی پێشووی به‌عس هاتوون و نووسیویه‌تی: "34 ساڵ تێپه‌ڕین، به‌ڵام ئه‌و تاوانه له‌ڕووی دادگاوه هه‌ر به‌زیندوویی ماوه‌ته‌وه".
هه‌وره‌ها دووپاتیكرده‌وه، "ئه‌و تاوانه بووه‌ته گه‌واهیده‌ر له‌سه‌ر سته‌مكاری و دیكتاتۆریه‌ت و سه‌ركوتكارییه‌كان دژ به گه‌لی به‌ڕێزی كوردی ئێمه".
حه‌لبووسی له په‌یامه‌كه‌یدا نووسیویه‌تی: "له‌كاتێكدا ئه‌مڕۆ ئێمه یادی تاوانی دڕندانه و ئازاربه‌خشی ئه‌نفال ده‌كه‌ینه‌وه، جه‌خت له‌سه‌ر گرنگی و حه‌تمیه‌تی بنیاتنانی ده‌وڵه‌تێكی دادپه‌روه‌رانه، یه‌كسانیپارێز و دامه‌زراوه‌یی ده‌كه‌ینه‌وه، كه له‌ژێر سایه‌ی سیسته‌مێكی دیموكراتی، ئاسایش و سه‌قامگیری تێیدا ره‌نگبداته‌وه".

H.B