له توركیا داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی رێكخراوێكی داكۆكیكردن له ژنان ده‌كرێت
K24 – هه‌ولێر:
داواكاری گشتیی ئه‌سته‌نبوڵ داوایكرد، رێكخراوێكی تایبه‌ت به داكۆكیكردن له مافه‌كانی ژنان هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه و ئه‌و رێكخراوه‌ی تۆمه‌تبار كرد به كاركردن به پێچه‌وانه‌ی یاسا و ره‌وشت له توركیا.
سكرتێری گشتیی رێكخراوی "We Will Stop Feminicide"، فیدان ئه‌تاسلیم، له لێدوانێكدا رایگه‌یاند، په‌یاممان بۆ نێردراوه، كه رێكاری یاسایی له دژی رێكخراوه‌كه‌مان ده‌گیرێته به‌ر و به هۆی چالاكییه‌كانمانه‌وه كه به دژی یاسا و ره‌وشت ناوبراون، ده‌بێت رێكخراوه‌كه‌مان هه‌ڵبوه‌شێته‌وه.
ئه‌و رێكخراوه له دژی توندوتیژی دژی ژنان چالاكی ده‌كات و چه‌ندین خۆپیشاندانی رێكخستووه و داوایكردووه توركیا بگه‌ڕێته‌وه بۆ رێككه‌وتنی ئه‌سته‌نبووڵی تایبه‌ت به دژایه‌تی توندوتیژی خێزانی، كه له 2021دا سه‌رۆكی توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له رێككه‌وتنه‌كه كشایه‌وه.
ئه‌و رێكخراوه ماوه‌ی 12 ساڵه له توركیا كار ده‌كات و به‌ره‌نگاری له كوشتنی ژنان ده‌كات.
ئێستا داواكاری گشتیی ئه‌سته‌نبووڵ رایگه‌یاندووه، ئه‌و رێكخراوه به به‌رنامه كار بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه و لێكترازانی خێزان ده‌كات به پاساوی به‌رگری كردن له مافه‌كانی ژنان.
له 2021دا توركیا رایگه‌یاند، رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌سته‌نبوڵ هانی هاوڕه‌گه‌زبازی ده‌دات و دژی بنه‌ماكانی ژیانی خێزانه.
تا ئێستا واده‌ی دانیشتنی یه‌كه‌می دادگا تایبه‌ت به‌و دۆسیه‌یه ده‌ستنیشان نه‌كراوه.
سه‌رچاوه: AFP