ماكرۆن: به‌كارهێنانی ده‌سته‌واژه‌ی "كۆمه‌ڵكوژی" هاوكاری ئۆكرانیا ناكات

K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا، ئیمانوێل ماكرۆن رایگه‌یاند، به‌كارهێنانی ده‌سته‌واژه‌ی "كۆمه‌ڵكوژی" هاوكاری ئۆكرانیا ناكات، كه هه‌وڵده‌دات خۆرئاواییه‌كان ده‌ستوه‌ردان بكه‌ن.
له لێدوانێكیدا بۆ رادیۆی "فه‌ره‌نسا بلو"، ماكرۆن روونیكرده‌وه، له‌گه‌ڵ هاوتا ئۆكرانییه‌كه‌ی "ڤۆلۆدیمێر زێلینسكی" قسه‌ی كردووه و ره‌تیكردووه‌ته‌وه، ئیدانه‌ی هێرشه‌كانی رووسیا و "رووداوه كاره‌ساتباره‌كان" به "كۆمه‌ڵكوژی" بكات.
ماكرۆن له كاتی رۆیشتنی بۆ لۆهاڤه‌ر له باكووری خۆرئاوای فه‌ره‌نسا تا له‌وێ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن بكات، گوتی: ده‌سته‌واژه‌ی "كۆمه‌ڵكوژی" مانای هه‌یه و پێویسته ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه له لایه‌ن شاره‌زا یاساییه‌كانه‌وه به‌كاربهێنرێت، نه‌ك سیاسییه‌كان.
هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌و وڵاتانه‌ی پێیان وایه "كۆمه‌ڵكوژی" كراوه پێویسته به گوێره‌ی رێككه‌وتننامه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌ستوه‌ردان بكه‌ن.
ماكرۆن پرسیاریشی كرد، "ئایا ئه‌مه ئه‌و شته‌یه خه‌ڵك ده‌یه‌وێت؟ له‌و بڕوایه‌دا نیم". چونكه به‌و جۆره له ململانێكه‌وه ده‌گلێین.
سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا هۆشداریشی دایه هه‌مووان، كه پێویسته هه‌مووان بزانن چۆن له‌سه‌ر راسته‌ڕێ ده‌مێننه‌وه و چوونه ناو شه‌ڕه قسه‌وه به بێ له ئه‌ستۆگرتنی لێكه‌وته‌كانی دادی ئۆكرانیا نادات.
ده‌سته‌واژه‌ی كۆمه‌ڵكوژی له دژی رووسیا، له لایه‌ن جۆ بایدنه‌وه به‌كارهێنراوه و كیێڤ پێشوازی له‌و بڕیاره كردووه، به‌ڵام تا ئێستا هه‌ریه‌ك له ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا، راوێژكاری ئه‌ڵمانیا ئولاڤ سۆڵتس و سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یان له دژی رووسیا به‌كار نه‌هێناوه.