وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق هه‌وڵ ده‌دات بڕیاری دادگای فیدراڵ جێبه‌جێ بكات
K24- هه‌ولێر:
وەزارەتی نەوتی عێراق، لە هەوڵی جێبەجێکردنی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵییە، لەکاتێکدا ئەم بڕیارە لەسەر بنەمای دەستوور دەرنەکراوە، چونکە لە دەستووردا بە ڕوونی ده‌سه‌ڵات به هەرێمەکان دراوه بۆ بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی نەوت لەو کێڵگە نەوتییانەی دوای ساڵی 2005 دۆزراونەتەوە.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه بێوار خنسی، راوێژكاری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه، نه‌وت و غاز موڵكی هه‌موو خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان و عێراقه، ئه‌گه‌ر به‌غدا مافی ئه‌وه‌ی هه‌بێت بڕیار له‌سه‌ر كاروباره‌كانمان بدات، پێویسته ئێمه‌ش ئه‌و مافه‌مان هه‌بێت له دۆسیه‌ی ئیداره‌دانی نه‌وت و غاز خاوه‌ن بڕیار بین.
هه‌وره‌ها دووپاتیكرده‌وه، چوونی شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا هه‌نگاوێكی باش بوو، چونكه ئه‌گه‌ر ئیراده‌یه‌كی سیاسیی به‌هێز له‌و گفتوگۆیانه‌دا هه‌بێت، ئه‌وا باوه‌ڕی وایه كه ده‌توانرێت كێشه‌كان له‌ڕێگه‌ی دانوستانه‌وه چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
له‌كاتێكیشدا له یەکەم کۆبوونەوەی نێوان هەولێر و بەغدا، شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان داوای كرد، كێشه‌كانی نه‌وت و گاز لەسەر بنەمای دەستوور لەگەڵ بەغدا چارەسەر بکرێن، بۆ ئەمەش جه‌ختی له‌سه‌ر ده‌ركردنی یاسای نەوت و گاز لە پەرلەمانی عێراق كرده‌وه، كۆسره‌ت میران به‌گ، پسپۆڕی بواری ده‌ستوور جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه، ئه‌و بڕیاره‌ی دادگای عێراق ته‌واو ناده‌ستوورییه و بڕیارێكی سیاسییه و مه‌به‌ست لێی بۆ سزادانی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانه.
دوای یەکەم کۆبوونەوەی هەولێر و بەغدا لەسەر دۆسیەی نەوت و بڕیارەکەی دادگای فیدراڵ، وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، دەیانەوێ لەژێر سەرپەرشتی ئەواندا کۆمپانیایەك بەناوی نەوتی کوردستان لە هەولێر دابمەزرێنن، داهاتەکەی لە بانکێکی نێودەوڵەتی کۆبکرێتەوە، بەڵام تا ئێستا لەسەر ئەم وردەکارییانە هیچ رێککەوتنێك لەنێوان هەولێر بەغدا نەکراوە.
H.B