داوای گێڕانه‌وه‌ی رووفاتی ئازیزانیان ده‌كه‌ن

kurdistan24.net

K24 – به‌غدا:

کەسوکاری ئەنفالکراوانی گەرمیان لە سەر قەڵای زیندانی نوگرە سەلمان لە باشووری عێراق داوا لە حکومەتی بەغدا دەکەن پڕۆسەی ئەنفال لە سەر ئاستی جیهان بە جینۆساید بناسێنێ و وەک حکومەتی میراتگریش داوای لێبوردن لە نەتەوەی کورد بکات، هەروەها روفاتی ئەنفالکراوانیش لە بیابانەکانی پارێزگای موسەناوە بگەڕێننەوە زێدی خۆیان، پەرلەمانتارێکی عێراقیش دەڵێت: لەم خولەی پەرلەماندا دەبمە ئەندامی لیژنەی شەهیدان و ئەنفالکراوان تاکو مافەکانی کەسوکاری ئەنفالکراوان بەدەست بێنم.