زێلێنسكی گاڵته به رووسه‌كان ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
سه‌رۆكی ئۆكرانیا له گوتارێكیدا به‌بۆنه‌ی تێپه‌ڕبوونی 50 رۆژ به‌سه‌ر هێرشه‌كانی رووسیا بۆ سه‌ر وڵاته‌كه‌ی، خۆڕاگری هاووڵاتیانی به‌رز نرخاند.
ڤۆلۆدیمێر زێلێنسكی، سه‌رۆكی ئۆكرانیا له گوتارێكدا رایگه‌یاند، پێویسته ئۆكرانییه‌كان شانازی به‌خۆیانه‌وه بكه‌ن كه له ماوه‌ی 50 رۆژی رابردوو له‌به‌رامبه‌ر هێرشه‌كانی رووسیا خۆڕاگر بوون.
زێلێنسكی راشیگه‌یاند، "ملیۆنه‌ها ئۆكرانی له‌ماوه‌ی 50 رۆژی رابردوو بڕیاریاندا له دژی هێرشی رووسه‌كان بجه‌نگن".
سه‌رۆكی ئۆكرانیا ئه‌وه‌شی باسكرد، كه له رۆژی یه‌كه‌می هێرشه‌كانی رووسیاوه سه‌ركرده‌كانی ئه‌وروپا ئامۆژگاریان كردووه له كیێڤ رابكات. ده‌شڵێت: "ئه‌وروپاییه‌كان به قه‌باره‌ی گه‌وره‌ی ئازایه‌تی ئۆكرانییه‌كانیان نه‌زانیبوو، كه چه‌نده حه‌زیان له ئازادی و ژیانی سه‌ربه‌رزییه".
سه‌رۆكی ئۆكرانیا به گاڵته‌وه باس له سوپای رووسیا ده‌كات و گوتی: "ئه‌وانه‌ی پێیان وابوو كه كه‌شتییه جه‌نگییه‌كان ده‌توانن شتێك بكه‌ن، با چاره‌نووسی كه‌شتی "موسكڤا" ببینن كه چۆن تێكشكا".
ئێواره‌ی رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو، مۆسكۆ چاره‌نووسی كه‌شتی جه‌نگی "موسكڤا"ـی ئاشكرا كرد، كه له‌لایه‌ن ئۆكرانییه‌كانه‌وه مووشه‌كباران كراوه‌و تێكشكاوه.
به‌ره‌به‌یانی 24ی شوبات (فێبرایه‌ری 2022) به‌كاتی ئۆكرانیا، رووسیا له 3 قۆڵه‌وه هێرشی زه‌مینی و ئاسمانی كرده سه‌ر ئۆكرانیا، زیاتر لە 50 رۆژه شەڕ و پێکدادان لەنێوان سوپای رووسیا و ئۆکرانیا بەردەوامی هەیە، ئۆپەراسیۆنی سەربازی رووسیا لە خاکی ئۆکرانیادا کاردانەی نێودەوڵەتیی بەدوای خۆیدا هێنا و ژمارەیەک لە وڵاتان سزای ئابووری و دارایی قورسیان بەسەر مۆسکۆدا سەپاند.