سوپای چین گه‌یشته كه‌ناراوه‌كانی تایوان
K24- هه‌ولێر:
كۆماری چین ئاشكرای ده‌كات، وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ هه‌راسانكردنه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، ئه‌مڕۆ هه‌ینی چه‌ندین مانۆری سه‌ربازی فراوان له نزیك تایوان ئه‌نجام ده‌دات.
وه‌زاره‌تی به‌رگری چین له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئه‌مڕۆ هه‌ینی 15ـی نیسان / ئه‌پرێلی 2022 سوپا له نزیك تایوان مانۆرێكی گه‌وره‌و فراوانی سه‌ربازی ئه‌نجام ده‌دات.
چین راشیگه‌یاند، به‌شی رۆژهه‌ڵاتی سه‌ركردایه‌تی سوپای شه‌ڕكه‌ری چینی میللی ئه‌مڕۆ چه‌ندین راهێنان له ریز هێزه ئاوی و ئاسمانییه‌كان ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
وه‌زاره‌تی به‌رگری چین ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه، له‌م مانۆره‌دا مووشه‌ك و فڕۆكه جه‌نگییه‌كان و هێزی دیكه‌ش به‌شدار ده‌بن. ده‌شڵێت: "ئه‌م رێكارانه راسته‌وخۆ وه‌ڵامێكی توونده بۆ ئه‌مه‌ریكا تایبه‌ت به دۆسییه‌ی تایوان".
پێشتریش چیك سۆلیڤان، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاندبوو، وڵاته‌كه‌ی هه‌موو رێكاره‌كان ده‌گرێته‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی چین له رێگه‌ی هێزه‌وه كۆنتڕۆڵی تایوان نه‌كات، بۆ ئه‌مه هه‌موو شت به‌كار ده‌هێنین.