مۆسکۆ هۆشداری دەدات

"بەچڕی کیێڤ مووشەکباران دەکەین"
نمایشی سەربازی لە مۆسکۆی پایتەختی رووسیا
نمایشی سەربازی لە مۆسکۆی پایتەختی رووسیا

K24 - هەولێر:

ئەمڕۆ هەینی 15ـی نیسانی 2022 وەزارەتی بەرگری رووسیا رایگەیاند، لە وەڵامی ئەو هێرشەی کراوەتە سەر خاکی رووسیا بەچڕی مووشەکبارانی کیێڤ دەکەن.

وەزارەتی بەرگری رووسیا لە راگەیەنەدراوەکەیدا باسی لەوە کرد، "ژمارە و قەبارەی ئەو هێرشە مووشەکیانەی دەیکەینە سەر کیێڤ زیادی دەکەین، ئەمەش لە وەڵامی ئەو هێرشە تیرۆریستی و تێکدەرانەیە کە لەلایەن ڕژێمی ناشیۆناڵیستی کیێڤەوە ئەنجام دەدرێت."

ئاماژەی بەوەشدا، هەفتەی رابردوو رووسیا لە کەشتییەکی جەنگییەوە بە (کالیبەر) مووشەکێکی دوورمەودا لە کارگەیەکی سەربازی ئۆکرانیای دا کە دەکەوتە دەرەوەی کیێڤ.

لەلایەکی دیکەوە بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا (پێنتاگۆن)، ئاشكرایكرد، لە دوای ئاگرەگەی کەشتیی مووشەکهاوێژی "مۆسکۆ"، رووسیا کەشتییە جەنگییەکانی له‌ باکووری دەریای رەش لە کەناراوەکانی ئۆکرانیا دوورخستەوە و بۆ باشووری ده‌ریاكه‌ كشاندوویه‌تییه‌وه‌.

H.H