پلاندانانی عێراق: كار ده‌كه‌ین بۆ گۆڕینی سیاسه‌تی دانیشتوان
K24- هه‌ولێر:
وه‌زیری پلاندانانی عێراق، له‌باره‌ی زیادبوونی رێژه‌ی دانیشتوان و ئاماده‌كردنی پلانێكی درێژخایه‌ن و به سوود ئاشكرای ده‌كات، هه‌وڵده‌ده‌ن ئاست و توانای كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقی بۆ كاری به سوود به‌كار بهێندرێت.
وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق رایگه‌یاند، كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له نێوان خالید به‌تال ئه‌لنه‌جم، وه‌زیری پلاندانانی عێراقی و لیژنه‌ی نوێكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌نامه نیشتمانییه‌كان، بۆ دیاریكردنی پلانی درێژخایه‌ن و سیاسه‌تی دانیشتوان له عێراق به‌ڕێوه‌چوو.
وه‌زاره‌تی پلاندانان راشیگه‌یاند، به‌غدا به‌رده‌وامه له گۆڕینی سیاسه‌تی دانیشتوان بۆ ئه‌وه‌ی پێكهاته‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقی بۆ به‌رهه‌مهێن و ئیجابی بگۆڕدرێن و ئاستی ئابووری عێراق به‌ره‌و باشتر بچێت.
خالید به‌تال ئه‌لنه‌جم، وه‌زیری پلاندانانی عێراق ئه‌وه‌شی خستووه‌ڕوو، پلان و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كان بۆ دانانی سیاسه‌تێكی گونجاوه له‌پێناو چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی دانیشتوان، له نێویاندا گرنگیدان به خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كان، و پیرو په‌كه‌وتته و منداڵان، به‌و ئاراسته‌ی كه جۆری ژیانیان بگۆڕێت و له خزمه‌ت كۆمه‌ڵگه و خێزاندا بێت.
ژماره‌ی دانیشتوانی عێراق به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی حكومه‌تی عێراقی،37.5 ملیۆن كه‌سن به هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه، پێشبینی ده‌كرێت بۆ ساڵی 2050 ژماره‌ی دانیشتوان بگات به په‌نجا ملیۆن كه‌س.