"45 رۆژه په‌رله‌مانی كوردستان دانیشتنی ئه‌نجام نه‌داوه"

K24- هه‌ولێر:
بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان، پێویسته سه‌رۆكی په‌رله‌مان فه‌رمانێك ده‌ربكات، به‌ڵام نایەوێت بەرنامەیەكی كار واژوو بكات پرسی كاراكردنەوەی كۆمیسیۆنی تێدا بێت.
سارا دڵشاد، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان رایگه‌یاند، دەسپێكردنەوەی دانیشتنەكانی پەرلەمانی كوردستان چاوەرێی واژویەكی سەرۆكی پەرلەمانە، بەڵام ئەو لە ژێر فشاری حزبەكەی ئامادە نییە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان جێبەجێ بكات كە نزیكەی 45 رۆژە دانیشتنەكانی پەرلەمان راگیراون.
ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانه راشیگه‌یاند، سەرۆكی پەرلەمان نایەوێت بەرنامەیەكی كار واژوو بكات پرسی كاراكردنەوەی كۆمیسیۆنی تێدا بێت، زۆرینەی فراكسیۆنەكان داوا لە سەرۆكی پەرلەمان دەكەن پابەندی پەیرەوی ناوخۆ بێت، چونكە دواخستنی دانیشتنەكانی پەرلەمان دەبێتە ھۆی دواخستنی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان.
ئیدریس ئیسماعیل، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان رایگه‌یاند، پارتی ھیچ كات زۆرینە بۆ پرسێكی نیشتمانی بەكار ناھێنێت. دەشڵێت: "خۆڕاگریمان سنووری ھەیە".