راوێژكارێكی كازمی: عێراق به باشترین دۆخی دارایی تێده‌په‌ڕێت
K24- هه‌ولێر:
راوێژكارێكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئاشكرای ده‌كات، عێراق به باشترین دۆخی دارایدا تێده‌په‌ڕێت، پێویست به‌وه ناكات قه‌رز له‌وڵاتان و بانكه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بكه‌ین.
مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح، راوێژكاری دارایی مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند، عێراق له ئێستادا پێویستی به قه‌رزی ده‌ره‌وه نییه، چونكه دۆخی دارایی ئێستای زۆر باشه.
ئه‌و راوێژكاره‌ی مسته‌فا كازمی راشیگه‌یاند، پێویسته ئه‌و شێوازه كه‌ڵه‌كه‌بووه‌ی بواره‌كانی وه‌به‌رهێنان و داهاتی ئابووری نیشتمانی رێك بخرێنه‌وه، بۆ به‌رده‌وامیدان به‌م دۆخه باشه‌ی ئابووری. ده‌شڵێت: "ته‌نیا له دۆخه خراپ و تایبه‌ته‌كان عێراق پێویسته په‌نا بۆ قه‌رز ببات، ئه‌ویش له‌كاتی كه‌مبوونه‌وه‌ی داهاتی نه‌وت به‌هۆی دابه‌زینی نرخه‌كه‌ی".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق رایگه‌یاند، رێژه‌ی هه‌ژاری له عێراق له سه‌دا 25 ـه، بۆ ئه‌مه یاسای ئاسایشی خۆراك ره‌نگه یارمه‌تیده‌ری ئه‌و پرسه بێت.
عه‌بدولزه‌هره ئه‌لهینداوه، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق رایگه‌یاند، رێژه‌ی هه‌ژاری له عێراق له %22 بۆ %25 به‌رز بووه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی پلاندانان ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، رێژه‌ی بێكاری له عێراق گه‌یشتووه‌ته %13.8.