مه‌سرور بارزانی و ئه‌ردۆغان كۆده‌بنه‌وه‌

ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و مه‌سرور بارزانی، وێنه‌: ئه‌رشیڤ
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و مه‌سرور بارزانی، وێنه‌: ئه‌رشیڤ

K24 – هه‌ولێر

ئەمڕۆ هەینی 15ی نیسانی 2022 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەردانێک گەیشتە تورکیا و لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و تورکیا و دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە دەکرێت.