كۆبوونه‌وه‌ی مه‌سرور بارزانی و ئه‌ردۆغان ده‌ستیپێكرد

دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و تورکیا گفتوگۆ ده‌كه‌ن
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا

K24 – هه‌ولێر:

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشته‌‌ ئیسته‌نبوڵ و له‌لایه‌ن سه‌رۆك كۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان پێشوازی لێكرا و ئێستا له‌ كۆبوونه‌وه‌دان.

حه‌سه‌ن كاكۆ، په‌یامنێری كوردستان24 له‌ ئیسته‌نبۆڵ ئاشكرای كرد، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌رۆدغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا له‌ كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی "دۆڵمه‌ باخچه‌" له‌كۆبوونه‌وه‌دان.

بڕیاره‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و توركیا و دوایین گۆڕانكارییه‌كان و پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە گفتوگۆی له‌سه‌ر بكرێت.