دهۆك ده‌بێته ده‌سته‌خوشكی شاری گه‌ینسفیل-ی ئه‌مه‌ریكا
K24 - هه‌ولێر:
شاندی پارێزگاری دهۆك، به سه‌رۆكایه‌تی د. عه‌لی ته‌ته‌ر، پارێزگاری دهۆك سه‌ردانی شاری گه‌ینسفیل ده‌كه‌ن و له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانییه‌كه‌ی كۆبوونه‌وه.
له ده‌ستپێكی كۆبوونه‌وه‌كه، بۆ رێزگرتن له شه‌هیدانی سته‌ملێكراوی جینۆسایدی كوردستان، خوله‌كێك وه‌ستان، دواتر شاره‌داری گه‌ینسفیل خۆشحاڵی خۆی ده‌سته‌خوشكی نێوان هه‌ردوو شار ده‌ربڕی.
له دیداره‌كه‌دا پارێزگاری دهۆك مێژوو، جوگرافیا، ژینگه‌ی پارێزگای دهۆك و كه‌رته جیاوازه‌كانی خسته‌ڕوو، دواتر سوپاسی هاووڵاتیان و به‌رپرسی شاره‌كه‌ی كرد، بۆ رێككه‌وتنی ده‌سته‌خوشكی نێوان هه‌ردوو شاره‌كه.
هه‌ردوولا بواره‌كانی كوشتوكاڵ، ته‌ندروستی و خوێندنی باڵایان له په‌رسه‌ندنی په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ردوو شاره‌كه تاووتوێ كرد و بڕیاریان دا له داهاتوودا كاری له‌سه‌ر بكه‌ن.