ئه‌وروپا جێگره‌وه بۆ گازی سرووشتیی رووسیا دیاریده‌كات

K24 - هه‌ولێر:
به‌هۆی جه‌نگی رووسیا و ئۆكرانیا، وڵاتانی ئه‌وروپا گرنگی به دروستكردنی وێستگه‌ی ئه‌تۆمیی نوێ ده‌ده‌ن و وێستگه كۆنه‌كانیش په‌ره‌پێده‌ده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی پشت به نه‌وت و گازی سرووشتیی رووسیا نه‌به‌ستن.
به گوێره‌ی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی "واشنتن پۆست"، به‌لجیكا بڕیاری داوه 2 وێستگه‌ی ئه‌تۆمیی خۆی به‌گه‌ڕ بخاته‌وه، كه پێشتر به نیاز بووه دایانبخات، كۆماری چیك-یش داوای له كۆمپانیای ده‌ره‌كی كردووه، تا سووته‌مه‌نی بۆ وێستگه‌ی ئه‌تۆمی بۆ دابینبكه‌ن، تا ببێته جێگره‌وه‌ی وزه‌ی رووسیا، به‌ڵام پۆڵه‌ندا خه‌ریكی تاووتوێكردنی دامه‌زراندنی وێستگه‌ی ئه‌تۆمیی نوێیه.
له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌ش به‌ریتانیا رایگه‌یاند، پلانیان هه‌یه 8 وێستگه‌ی ئه‌تۆمیی نوێ بنیات بنێن و به‌رهه‌مهێنانی وزه له "با" گه‌شه‌پێبده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی پشتبه‌ستنیان به نه‌وت و گازی سرووستیی رووسیا و ده‌ره‌كی كه‌مبكه‌نه‌وه، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی رووسیا هێرشكرده سه‌ر ئۆكرانیا به‌ریتانیا ئه‌و بڕیاره‌ی داوه.
رۆژنامه‌كه له زاری ده‌یڤید دورهام، سه‌رۆكی سیستمی وزه له كۆمپانیای "ویستینگهاوس" گواستیه‌وه، "ئامانجی ئه‌و وڵاتانه ئه‌وه‌یه، كه ده‌ردانی كاربۆن كه‌مبكه‌نه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئاسایشی وزه بپارێزن".
دورهام ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌وه یاداشتی لێكتێگه‌یشتنی له‌باره‌ی وزه‌ی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ 19 كۆمپانیا و ئاژانسی حكومی له 12 وڵات واژۆ كردووه، كه پۆڵه‌ندا، رۆمانیا و چیك-یشی تێدایه.
ئه‌و گرنگیدانه به وزه‌ی ئه‌تۆمی دوای هێرشی رووسیا بۆ سه‌ر ئۆكرانیا هات، كه زۆربه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپا سزایان به‌سه‌ر رووسیا سه‌پاند و بڕیاریان دا پشت به گازی سرووشتی رووسیا نه‌به‌ستن، بۆ ئه‌وه‌ی فشار له‌سه‌ر مۆسكۆ درووست بكه‌ن و ناچاری بكه‌ن له ئۆكرانیا بكشێته‌وه.
هه‌رچه‌نده وڵاتانی ئه‌وروپا له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی شه‌ڕ ترسی ئه‌وه‌یان هه‌بووه، كه به‌هۆی شه‌ڕه‌وه وێستگه‌كانی ئه‌تۆمی ئۆكرانیا تووشی مه‌ترسیان ده‌كاته‌وه، به‌ڵام تا ئێستا هیچ تیشكدانه‌وه‌یه‌ك درووست نه‌بووه و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان دڵنیاییان داوه، كه جه‌نگه‌كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر وێستگه ئه‌تۆمییه‌كان نه‌بووه.