لە سلێمانی بوومەلەرزەیەک روویدا

بومەلەرزە
بومەلەرزە

K24 - هەولێر:

بەرەبەیانی ئەمڕۆ، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 2.9 پلەی رێکختەر، بە دووری 19 کیلۆمەتر لە باشوری رۆژهەڵاتی سلێمانی روویدا.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی ماڵپەرە جیهانییەکانی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی بڵاویانکردوەتەوە، بوومەلەرزەکە کاتژمێر 6:19 خولەک لە نزیک ناحیەی عەربەتی سەر بە پارێزگای سلێمانی و بە دووری 19 کیلۆمەتر لە باشووری رۆژهەڵاتی شارەکە، بە قوڵی 11 کیلۆمەتر روویدا.

تائێستا بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی پارێزگای سلێمانی، وردەکاری زانیارییەکانی لەبارەی هێزی بوومەلەزرەکە و زیانەکانی بڵاونەکردووەتەوە.

بوومەلەرزە، دیاردەیەکی سرووشتییە و بریتییە لە لەرینەوەی چینەکانی بەردینەکانی ناخی زەوی، کە بەهۆیەوە جوڵەی زەوی هەستی پێدەکرێت و لەماوەی چەند چرکەیەکدا روودەدات.

ئەم دیاردە سرووشتییە بە پێوەری رێختەر دەپێورێت و هێزەکەی لەنێوان 1-10 پلە دەبێت، زۆرینەی ئەو بوومەلەرزانەی لە چوار پلەی رێختەر کەمترن، زیانی کەمیان دەبێت، بەڵام ئەوانەی لە چوار پلە زیاترن بەگوێرەی هێزەکەی زیانی زیاتر دەبێت.