بەهۆی تیژڕەوییەوە 11 کەس گیانیان لەدەستدا
K24 - هەولێر:
بەھۆی رووداوێکی ھاتووچۆ لە پارێزگای بابل رۆژھەڵاتی عێراق، 11 کەس گیانیان لەدەستدا و دوو کەسى دیکەیش برینداربوو.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ھاتووچۆی عێراق رایگەیاند، درەنگانی شەوی رابردوو دوو ئۆتۆمبێل لەسەر رێگای نێوان پارێزگای بابل و بەغدا، بەریەککەوتوون.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەش دراوە کە بەھۆی رووداوەکەوە، 11 کەس گیانیان لەدەستداوە و دوو کەسى دیکەیش بریندرابوون.
ئەوەشی خستووەتەڕوو کە ھۆکاری رووداوەکە، خێرایی لێخوڕین و پابەندنەبوونی شوفێران بە رێنماییەکانی ھاتووچۆوە، بووە.