به‌لجیكا: 12 كه‌س ده‌ستگیركراون كه پلانی ته‌قینه‌وه‌یان هه‌بوو
چل شوێن پشكێنراوه
K24 – هه‌ولێر
داواكاری فیدڕاڵی به‌لجیكا رایگه‌یاند 12 كه‌س ده‌ستگیركراون، كه تۆمه‌تبارن به دارشتنی پلان بۆ هێرش و ته‌قینه‌وه.
داواكاری گشتی له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند هه‌ر 12 كه‌س له ناوچه جیاوازه‌كانی به‌لجیكا ده‌ستگیركراون، پاش ئه‌وه‌ی كه پۆلیس هه‌ڵمه‌تی پشكنینی 40 شوێنی ئه‌نجامدابوو.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه، لێكۆڵینه‌وه‌ی تایبه‌ت به تیرۆر له‌گه‌ڵ 40 كه‌س كراوه، كه بڕیاری گرتنی 12 كه‌سیان دراوه و ئه‌مرۆ بۆ زیندان به‌ڕێ ده‌كرێن.
هاوكات له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوونی یۆرۆ 2016 له فه‌ره‌نسا، ته‌واوی ئه‌وروپا له ئاماده‌باشیدایه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌ر جۆره هێرشێكی تیرۆریستی، كه به‌رپرسانی ئه‌وروپا سه‌باره‌ت به روودانی هێرش و ته‌قینه‌وه له میانه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی یۆرۆ 2016 هۆشدارییان داوه.
له ته‌قینه‌وه‌كانی مانگی ئاداری برۆكسێل، 32 كه‌س كوژرابوون، كه ته‌نیا چه‌ند مانگێك پاش هێرشه‌كانی پاریس دێت و له مانگی تشرینی دووه‌م ببووه هۆی كوژرانی 130 كه‌س.
لێكۆڵه‌ران پێداگری له‌سه‌ر بوونی په‌یوه‌ندیی له‌نیوان هێرشه‌كانی برۆكسل و پاریس ده‌كه‌ن.
به پێی هه‌واڵێكی كه‌ناڵێ "ڤی تی ئێم" به‌رپرسانی به‌لژیكا پێیان وایه ئه‌وانه‌ی كه شه‌وی رابردوو ده‌ستگیركراون، پلانی ئه‌نجامدانی هێرشێكیان له برۆكسل هه‌بوو، له‌كاتی به‌ڕێوه‌چوونی یارییه‌كی تۆپی پێی بژارده‌ی به‌لژیكا له یۆرۆ 2016.
رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو به‌رپرسانی به‌لژیكا هۆشدارییاندا كه گرووپێك له چه‌كدارانی داعش له سوریاوه به‌ره‌و ئه‌وروپا هاتوون و نییه‌تی ئه‌نجامدانی هێرشیان له به‌لژیكا و فه‌ره‌نسا هه‌یه.
به‌پێی به‌یاننامه‌ی داواكاری گشتی، هاوڵاتییه‌كی به ره‌گه‌ز به‌لژیكی ده‌ستگیر كراوه كه تۆمه‌تباره به به‌شداریكردن له چالاكیی گرووپه تیرۆریستییه‌كان و هه‌وڵدان بۆ كوشتن یان به‌شداریكردن و یارمه‌تیدانی كوشتن.
ئه‌وه هه‌شته‌مین كه‌سه كه پاش هێرشه‌كانی فرۆكه‌خانه‌ی برۆكسل و مێترۆی مالبیك ده‌ستگیر ده‌كریت، كه ببووه هۆی كوشتنی 32 كه‌س و برینداربوونی 300 كه‌سی تر.