رووسیا تەروادەکەی لەدەستدا و کەشتییەکانی دیکەی کشاندەوە

"نقومبوونی تەروادەکەی مۆسکۆ بووەتە مۆتەکەی کەشتییە جەنگیەکان"
کەشتییەی رووسیا
کەشتییەی رووسیا

K24 - هەولێر:

هەژموونی رووسیا لە دەریای رەش بابەتێکە کە نکۆڵی لێنکارێت، بەڵام لەدەستدانی تەروادەکەی "کەشتی جەنگی موسکڤا" کە رۆژی پێنجشەممە 14ـی نیسان لە نوقمی دەریا بوو، بەربەستێکی گەورە بۆ رووسیا دروست دەکات لە ئۆپەراسیۆنە سەربازیەکەیدا لە ئۆکرانیا.

کەشتییەکە لە ساڵانی 1980ـەوە لە دەریای رەشدایە و لەلایەن سووپای رووسیاوە بەکاردەهێندرا، بەڵام لە چەند کاتژمێرێکی کەمدا کەشتیەکە نقوم بوو، لەگەڵیشیدا بەشێک لە شانازیەکانی ڤلادیمیر پوتن نوقم بوو.

بەگوێرەی مۆسکۆ، بەهۆی کەوتنەوەی ئاگرێك تەقەمەنی سەر کەشتیەکە تەقیوەتەوە، بەڵام کیێڤ دەڵێت "بە هێرشی مووشەکی کەشتیەکەمان نقوم کردوە"، کە دواتر هەمان سیناریۆی ئۆکرانیاش لەلایەن پێنتاگۆنەوە بڵاوکرایەوە.

ئەدمیراڵ پاسکال ئۆسۆر، بەڕێوبەری گشتی ناوەندی ناوەڕاست بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیژی باسی لەوەکرد هەردوو سیناریۆکەدا، لەدەستدانی ئەو کەشتەییە "دۆڕانێکی ڕەمزی زۆر بەهێزە".

ئۆسۆر گوتیشی: "ئەو کەشتییە بارستایی 12 هەزار تۆنە و لە 12 کاتژمێردا نوقم بوو، شتێکی چاوەڕوان نەکراو بوو، نقومبوونی تەروادەکەی مۆسکۆ بووەتە مۆتەکەی کەشتیە جەنگیەکانی دیکە."

ئەم تەروادەیە مووشەکهاوێژ بوو، یەکێك لە مووشەکە هەرە بەهێزەکانی درێژیەکەی 186 مەتر بوو، کە 16 مووشەکی بچووکی دژە کەشتی لەگەڵدابوو، جگە لەم مووشەکە بەهێزە، سیستمی مووشەکهاوێژی S-300 لەسەر کەشتیەکە بوونی هەبوو.  

بە گوێرەی وەزارەتی بەرگری رووسیا، ئەندامانی بەرگری ئاسمانی ژمارەیان دەگاتە 680 کەس، گوتەبێژی بەڕێوبەرایەتی سەربازی هەرێمی لە ئۆدیسا، سێرگی پراچوک لە تیلیگرام گوتی: "لەماوەی ئۆپەراسیۆنەکانیاندا بەرگی ئاسمانی بۆ کەشتییەکانی دیکە دابینکردووە کە بریتی بوون لەبۆردومانی کەناراو و ڕاهێنانی نیشتنەوە."

چەند سەرچاوەیەکی رۆژئاوایی بە فرانس پرێسیان راگەیاندووە، نقومبوونی ئەو کەشتییە بۆشاییەکی گەورە لە کاری سەربازی رووسیا دروست دەکات، بەڵام مۆسکۆ دەتوانێت مامەڵەی لەگەڵدا بکات.

نیک براون، شارەزا لە پەیمانگای هەواڵگری تایبەت بە بەریتانیا بە ئەی ئێف پی ڕاگەیاند، کەشتییە جەنگییەکە 150 کیلۆمەتر لە دەوروبەری شوێنەکەی خۆی دەپاراست.

گوتیشی: "لەگەڵ داخستنی گەرووی بۆسفۆر و داردنیلیس لەلایەن تورکیاوە، ئەستەمە مۆسکۆ جێگەی تواناکانی بەرگری ئاسمانی بگرێتەوە."

ئەدمیراڵ گریگۆرۆڤیچ فریگەیتی لەبارەی توانای هێزی دەریایی رووسیا گوتی: "ئەو کاروانە سەربازییەی رووس کە لە دەریای رەشدا ماون، هێشتا هێزێکی گەورەن، مۆسکۆ کەشتی پێشکەوتووتری هەیە، هێزی دەریایی رووسیا

بەرپرسێکی سەربازی فەرەنسیش گوتی: "ئەو هەڵانەی رووسەکان لە دەریا دەیکەن هەمان ئەو هەڵانەن کە لە وشکانی کردیان."

لەلایەکی دیکەوە بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا (پێنتاگۆن)، ئاشكرایكرد، لە دوای ئاگرەگەی کەشتیی مووشەکهاوێژی "مۆسکۆ"، رووسیا کەشتییە جەنگییەکانی له‌ باکووری دەریای رەش لە کەناراوەکانی ئۆکرانیا دوورخستەوە و بۆ باشووری ده‌ریاكه‌ كشاندوویه‌تییه‌وه‌.