ئانۆ جه‌وهه‌ر: سووتاندنی قورئانی پیرۆز ئازاری دام

K24- هه‌ولێر:
وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندن و نوێنه‌ری پێكهاته‌ی سریان، كلدان و ئاشووری له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، تا هه‌تایه دژی توندڕه‌وی و ده‌مارگیری ده‌وه‌ستمه‌وه.
ئانۆ جه‌وهه‌ر، وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندن و نوێنه‌ری پێكهاته‌ی سریان، كلدان و ئاشووری له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له فه‌یسبووك رایگه‌یاند، "ئازادی واتای ئه‌وه نییه بێڕێزی به‌رامبه‌ر به‌و برایه‌تییه بكه‌ی كه له مرۆڤایه‌تیدا هاوتان".
ئانۆ جه‌وهه‌ر نووسیوێتی:"هەواڵی سووتاندنی قورئانی پیرۆز لەلایەن سیاسییەک لە وڵاتی سوید زۆر ئازاری دام، بەڵێ ئازارێکی یەکجار زۆر، هەمان ئەو ئازارەی لە ئەنجامی سوتاندنی ئینجیلی پیرۆز لە کەنیسەکانی مووسڵ و دەشتی نینەوا و خاپوورکردنی ماڵە پیرۆزەکانی خودا، چەشتمان.
وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندن ده‌شڵێت: "کە بوومە وەزیر، لە پەرلەمان سوێندم بە ئینجیلی سووتێنراو لە لایەن داعش خوارد، هەمیشە پاڵنەرم بێت، تا هەتایە بە هەموو شێوەیه‌ك دژی توندڕەوی، دەمارگژی و تیرۆر بوه‌ستمه‌وه. هه‌روه‌ها گوتی: "تیرۆر هیچ ئاینێکی نییە، هەموو ئاینەکانیش مرۆڤ و مرۆڤایەتیان هەیە، بۆیە دەبێ رێز لێ‌گیراو بن".
راس مۆس پاڵودان، خه‌ڵكی دانیماركه و له سوید نیشته‌جێییه، سه‌رۆكی پارتی سیاسی "راستی تووندڕه‌وه" له شاری مالمۆ هه‌ڵساوه به سووتاندنی قورئانی پیرۆز، بووه‌ته جێگه‌ی نیگه‌رانی جیهانی ئیسلامی و پێكهاته‌كانی دیكه‌ی ئاینی.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ND تی ڤی، له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا پاڵودان هه‌میشه سه‌رچاوه‌ی كێشه بووه، له نۆڤێمبه‌ری 2020 له فه‌ره‌نسا ده‌ستگیر كرا و دیپۆرتی سوید كراوه‌ته‌وه.
