بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك ئه‌م ناوچه‌یه‌ی كوردستانی هه‌ژاند

گوڕه‌كه‌ی دیاریكرا
دیاریكردنی پله‌ی رێخته‌ر به‌ ئامێری تایبه‌ت
دیاریكردنی پله‌ی رێخته‌ر به‌ ئامێری تایبه‌ت

K24 - هەولێر:

كه‌شناسی گه‌رمیان ئاشكرای ده‌كات، بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌ گوڕی 3.1 پله‌ به‌ پێوه‌ری رێخته‌ر روویدا و زیانه‌ گیانی و ماددییه‌كان تا ئێستا رانه‌گه‌یه‌نراوه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی گه‌رمیان رایگه‌یاند، بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك له‌ نێوان (كه‌لار – قه‌سر شیرین) به‌ گوڕی 3.1 پله‌ به‌ پێوه‌ری رێخته‌ر روویدا.

كه‌شناسی گه‌رمیان روونیكرده‌وه‌، بوومه‌له‌رزه‌كه‌ به‌ قوڵایی 11 كیلۆمه‌تر له‌ ژێر زه‌وی و 14 كیلۆمه‌تری له‌ سه‌نته‌ری قه‌زای كه‌لار بووه‌.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، تا ئێستا زیانه گیانی و ماددییه‌كان تا ئێستا رانه‌گه‌یه‌ندراوه‌.

بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك كه‌لاری هه‌ژاند
بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك كه‌لاری هه‌ژاند