سه‌رۆك وه‌زیرانی یۆنان دیارییه‌كی سه‌یر ده‌داته بان كی مون

K24 - هه‌ولێر:
ئه‌لێكسیس چیپراس، سه‌رۆك وه‌زیرانی یۆنان، ئه‌مڕۆ له میانی به‌ڕێوه‌چوونی كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی له‌گه‌ڵ بان كی مون، سكرتێری گشتی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، له ئه‌سینای پایته‌خت، پشتێنه‌یه‌كی فریاگوزاری ده‌ریایی به سكرتێری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌خشی، كه په‌نابه‌ران له‌كاتی هاتنیان به‌ره‌و دوورگه‌كانی یۆنان له ده‌ریاوه به‌كاری ده‌هێنن.
سه‌رۆك وه‌زیرانی یۆنان له كاتی پێشكه‌شكردنی پشتێنه‌كه گوتی: "ئه‌وه دیارییه‌كی ره‌مزییه، ئامرازی رزگاركردنی ژیانی هه‌زاران په‌نابه‌ربووه كه له دوای په‌ڕینه‌وه‌یان له ده‌ریای ئیجه گه‌یشتوونه‌ته یۆنان".
بان كی مون له به‌رامبه‌ر پێدانی ئه‌و دیارییه، سوپاسی سه‌رۆك وه‌زیرانی یۆنانی كرد و له به‌رده‌می كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن، پشتێنه‌كه‌ی به پێچه‌وانه‌وه له‌به‌ركرد.
بڕیاره دوای نێوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ، بان كی مون، سه‌ردانی دوورگه‌ی لیسبۆسی یۆنان بكات و له‌وێ كامپێكی په‌نابه‌ران به‌سه‌ر بكاته‌وه.
به گوێره‌ی رێكخراوی په‌نابه‌رانی نێوده‌وڵه‌تی، له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه نزیكه‌ی 2510 په‌نابه‌ر له ده‌ریای ناوه‌ڕاست ژێرئاو كه‌وتوون و له ساڵی 2015شدا 1855 په‌نابه‌ر ژێرئاو كه‌وتوون.
رۆژی 3ی حوزه‌یران/ یۆنیۆی ئه‌مساڵ، گه‌مییه‌ك له كاتی گواستنه‌وه‌ی 700 په‌نابه‌ر له نزیك كه‌ناراوه‌كانی یۆنان ژێرئاو كه‌وت و ته‌نها 250 په‌نابه‌ر رزگارییان بوو.