سەرمایەدارێکی رووس ناوبژی مۆسکۆ و کیێڤ دەکات
K24 - ههولێر:
رۆمان ئەبرامۆڤیچ، ملیاردێری رووسی و خاوەنی یانەی چێلسی لەندەنی بۆ هەوڵدان بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستاندنی ئاشتی نێوان رووسیا و ئۆکرانیا گەشتی کیێڤی کردووە و بەگوێرەی میدیاکان، ئەبرامۆڤیچ لەگەڵ شاندی دانووستاندکاری ئۆکرانی کۆبووەتەوە.
ئەبرامۆڤیچ بە ناوەندگیرێکی نافەرمیی گفتوگۆکان دەناسرێت و دۆستی نزیکی ڤلادیمێر پوتنی سەرۆکی رووسیایه، لە کۆتاییەکانی مانگی شوبات و لەسەر داواکاری ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی، سهرۆكی ئۆكرانیا هەوڵی نێوەندگیری دەدات.
زیلینسکی لەبارەی دانووستاندنەکانەوە رایگهیاند، رێگهی دانوستان داخراوە، چونکە بازرگانی بە خەڵک و خاک ناکەین و هەڕەشەشی کرد، کە ئەگەر رووسیا سەربازانی ماریوپۆل بکوژێت؛ کۆتایی بە دانووستان دەهێنن.
زیلینسکی ئاماژهی بهوهش كرد، ئەبرامۆڤیچ لە رووسیا نوێنەرایەتی ئەو باڵە دەکات، کە پشتیوانی لە چارەسەری دیپلۆماسی و کۆتایی شەڕ دەکەن، بهڵام گوتەبێژی ئەبرامۆڤیچ رەتیکردووهتهوە لە کیێڤ بێت و هیچ زانیارییەکی دیکەشی نەدرکاندووە.
میخایل پۆدۆلاک، دانووستاندکاری ئۆکرانی و دیمیتری پسکۆڤ گوتەبێژی کۆشکی سەرۆکایەتی رووسیا هیچ وەڵامێکیان بۆ پرسیاری هەوڵەکانی ئەبرامۆڤیچ نەدایەوە و ئاماژەیان بە هیچ بابەتێکی لەو جۆرە نەکرد و خۆیان لە وەڵامدانەوە دزیوەتەوە.
به گوێرهی زانیارییهكان لە گەڕێ سێیەمی دانووستاندنەکان لە ئیستەمبوڵ، ئەبرامۆڤیچ یەکێک بوو لە بەشداربووان و لەدوای ئەو کۆبوونەوەیەش هەردوولا خۆیان لە کۆبوونەوە دەدزنەوە و بە زمانی هێز لەگەڵ یەک دەدوێن.
چەندین گەڕی دانوستان رووبەڕوو و لەرێگەی ئۆنڵاین لەنێوان هەردوو شاندی رووسی و ئۆکرانی بەڕێووەچوون، بەڵام هیچ پێشکەوتنێک بۆ راگرتنی شەڕ بەدی نەهاتووە و رووسیا ئۆکرانیا بە دەستی دەستیکردن بە دانووستانهکان یهكتر تۆمەتبار دەکهن.
سەرۆکی ئۆکرانیاش داوا لە وڵاتانی رۆژئاوا دەکات، چەك و هاوکاری سەربازی زیاتری بۆ رەوانە بکرێت، بۆ ئەوەی هەڵوێستیان لە دانووستان بەهێزتر بێت، بهڵام رووسیا ئهم ههنگاوهی قبووڵ نییه و هۆشداری لە ناردنی چەکی زیاتر بۆ ئۆكرانیا دەدات.