رووسیا: زیاتر لە 100 پێگەی سەربازی ئۆکرانیامان وێرانکرد

"چوار ناوەندی فەرماندەیی و دوو وێستگەی سووتەمەنیی کراونەتە ئامانج"
سوپای رووسیا
سوپای رووسیا

K24 - هەولێر

وەزارەتی بەرگری رووسیا، وێرانکردنی زیاتر لە 100 پێگەی سەربازی ئۆکرانیای راگەیاند.

ئیگۆر کۆناشینکۆڤ، گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری رووسیا رایگەیاند، لە 24 کاتژمێری رابردوودا تۆپخانەکان و هێرشە مووشەکییەکانی وڵاتەکەی چوار ناوەندی فەرماندەیی و دوو وێستگەی سووتەمەنیی و زیاتر لە 100 پێگەی سەربازی ئۆکرانیان لە نێوبردووە.

گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری رووسیا ئاماژەیداوە، سیستمی بەرگری ئاسمانی رووسیا دوو فڕۆکەی جەنگی جۆری مێگ 29ی ئۆکرانیان لە نزیک شارۆچکەکانی ڤێدرۆڤکا و زاڤۆدی دەوروبەری شاری خارکێڤ خستووەتە خوارەوە، لە ناوچەی پاڤلۆگرادیش فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانیان پێکاوە.