لایەنەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ تاووتوێکردنی دۆخی چەقبەستووی عێراق کۆدەبنەوە
K24 – هەولێر
لایه‌نه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی كۆده‌بنه‌وه و دەستپێشخەرییەک رادەستی هاوپه‌یمانی رزگاری نیشتمانی دەکەن.
بڕیارە لایه‌نه‌كانی نێو چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی شیعه‌كان بۆ تاووتوێكردنی دۆخی چه‌قبه‌ستووی سیاسی كۆببنە‌وه و بڕیاره له دوو رۆژی داهاتووشدا ده‌ستپێشخه‌رییه‌ك راده‌ستی لایه‌نه‌كانی هاوپه‌یمانی رزگاری نیشتمانی بكه‌ن.
پێشتر له 31ی ئاداری 2022 موقته‌دا سه‌در رێبەری رەوتی سەدر مۆڵه‌تی 40 رۆژی دایه چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی به مه‌به‌ستی پێكهێنانی حكومه‌ت، به‌ڵام تا ئێستا لایه‌نه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی نه‌یانتوانیوه هه‌نگاو به‌ره‌و پێكهێنانی حكومه‌ت بهاوێژن.
ئەمە لەکاتێکدایە لە ماوەی رابردوودا بەهۆی بایکۆتی لایەنەکانی نێو هەمانگی و نزیکەکانیان، بۆ سێیه‌مین جار په‌رله‌مانی عێراق نه‌یتوانی له‌سه‌ر پرسی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق كۆببێته‌وه.