نۆژەنکردنەوەی شەقامەکانی سلێمانی دەستیپێکرد

"پرۆسەی چاککردنەوەی شەقامەکان بەردەوام دەبێت"
شەقامی سەرەكی سلێمانی-عەربەت نۆژه‌ن ده‌كرێته‌وه‌

K24 - سلێمانی:

تیمەکانی شارەوانی سلێمانی، دەستیانکرد بە هەڵمەتی نۆژەنکردنەوەی شەقامەکانی سلێمانی، لە چوارچێوەی ئەو 3 ملیار دینارەی حکومەت بۆ پرۆژە جۆراوجۆرەکانی شارەکە دابینیکردوە.

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌ (18ی نیسان/ ئه‌پرێلی 2022) رایگەیاند، تیمەكانی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی، بە مەبەستی نۆژەنكردنەوەی شەقامەكانی شارەكە، لە شەقامی سەرەكی سلێمانی-عەربەت دەستیانكرد بە هەڵمەتێكی فراوانی چاككردنەوەی شەقامە ناوخۆیی و سەرەكییەكان.

وه‌زاره‌تی شاره‌وانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌، بڕیارە پرۆسەی چاککردنەوەی چاڵ و تاسەی شەقامەکان، لە رۆژانی داهاتووشدا بەردەوام بێت.

رۆژی 11ی ئەم مانگە، نزیکەی 3 ملیار دینار لەلایەن وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بۆ پەرەپێدانی پرۆژە خزمەتگوزارییەكانی سنووری شارەوانی سلێمانی و دەوروبەری خەرجکرا.

هەروەها بڕیارە لەو 3 ملیار دینارەی حکومەت دابینیکردووە، چەند پرۆژەیەکی راکێشان و رێکخستنەوەی ئاو و ئاوەڕۆ دابینبکرێت.