وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراق له كه‌ركووك قوتابخانه قوڕه‌كان داده‌خات

K24 - هه‌ولێر:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌ده‌ی كه‌ركووك رایگه‌یاند، بڕیاریانداوه ئه‌و قوتابخانه قوڕانه له ته‌واوی پارێزگاكه دابخه‌ن، كه تا ئێستا به‌هۆی هێرشی چه‌كدارانی داعشه‌وه خزمه‌تگوزاری پێنه‌گه‌یشتووه و قوتابخانه‌ی نوێی بۆ درووست نه‌كراوه.
عه‌بد عه‌لی حوسێن، به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی كه‌ركووك، كه سه‌ر به وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراقه، بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی (واع) ئاشكرای كرد، په‌روه‌رده‌كه‌یان له‌سه‌ر ئاستی عێراق توانیویانه یه‌كه‌م پارێزگا بن و بتوانن قوتابخانه قوڕه‌كان دابخه‌ن.
گوتیشی: پلانیان هه‌یه قوتابخانه‌ی نوێ له‌سه‌ر پڕۆژه‌یه‌كی وڵاتی چین دروست بكه‌ن، تا چیدیكه له یه‌ك بینای قوتابخانه‌دا 3 ده‌وامی تێدا نه‌كرێت، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، به گوێره‌ی پلانه‌كه درووستكردنی قوتابخانه له كه‌ره‌ڤانه له به‌رنامه‌ی وه‌زاره‌ته و شوێنی تایبه‌تیشی بۆ ته‌رخان كراوه.