له‌مه‌ودوا وەزارەتی كارەبا مامه‌ڵه‌ی هاووڵاتیان به ئەلیكترۆنی رایی ده‌كات
K24 - هەولێر:
سیستمی ئه‌لیكترۆنی بۆ دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌ت گرنگی تایبه‌تی خۆی هه‌یه، وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان یه‌كه‌مین وه‌زاره‌ته له رێگه‌ی پێگه ئه‌لیكترۆنییه‌كانه‌وه به‌ڵگه‌نامه‌كان له نێوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كان ئاڵوگۆڕ ده‌كات.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوانی وه‌زاره‌تی كاره‌با ئاشكرای ده‌كات، "سیستمه‌كه له چه‌ند به‌ڕێوه‌به‌راتییه‌ك خراوه‌ته كار‌و سه‌ركه‌وتووش بووه".
هه‌روه‌ها ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره راشیگه‌یاند، ئه‌و سیستمه كارئاسانی بۆ كاروباری هاووڵاتیان ده‌كات، رۆتین كه‌م ده‌كاته‌وه، له‌وه‌ته‌ی ده‌ست به‌م سیستمه كراوه، سه‌ردانیكردن بۆ وه‌زاره‌ت كه‌مبووه‌ته‌وه.