جەنجاڵی لە وێستگەی بەنزین کەمدەکرێتەوە
K24 - هەولێر:
په‌یڕه‌وكردنی سیستمی "تاك و جووت" بۆ دابه‌شكردنی به‌نزین به نرخی 690 دینار، هه‌نگاوێكه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی قه‌ره‌باڵغی و ئاسانكردنی وه‌رگرتنی به‌نزین له‌لایه‌ن شۆفێران، هاووڵاتیان گله‌یی ئه‌وه ده‌كه‌ن له‌به‌ر ده‌م به‌نزینخانه‌كان و شه‌قامه‌كان، قه‌ره‌باڵغی و جه‌نجاڵی دروست ده‌بێت.
نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید، قایمقامی قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر رایگه‌یاند، ئێمه به به‌رده‌وامی گله‌یمان بۆ دێت كه نۆره‌ی به‌نزین زیانی به دووكانداران گه‌یاندووه.
قایمقامی قه‌زای ناوه‌ند گوتی: بۆ دابه‌شكردنی به‌نزین، ره‌نگه له داهاتوودا رێگه‌چاره‌یه‌ك بۆ فه‌رمانبه‌ران بۆ دابه‌شكردنی به‌نزینی 690 دیناری بدۆزینه‌وه.