لە قوتابخانەیەکی کوڕان سێ تەقینەوە روویاندا

تەقینەوە پایتەختی وڵاتێکی موسڵمان-نشینی هەژاند
تەقینەوە لە کابول
تەقینەوە لە کابول

K24 - هەولێر:

لە قوتابخانەیەکی کوڕان لە کابولی پایتەختی ئەفغانستان، سێ تەقینەوە روویدا و بەگوێرەی راگەیاندنراوی پۆلیس، سێ تەقینەوەکە قوربانیان لێکەوتووەتەوە.

خالد زدران، گوتەبێژی پۆلیسی کابول لە تویتەر گوتی: "سێ تەقینەوەکە لە قوتابخانەی عەبد ئەل-رەحیم لە ناوچەیەکی زۆرینە شیعە مەزهەب روویداوە، بەهۆیەوە چەند قوربانیەکی لێکەوتەوە کە "قوربانییەکان لەنێوان برا شیعەکانماندابوون."

قوتابخانەکە دەکەوێتە ناوچەی "دشت برجی" لە رۆژئاوای کابول کە کەمینەیەکی شیعە مەزهەب نیشتەجێی ئەو ناوچەیەن و پێشتریش لەلایەن داعشەوە ناوچەکە بەئامانج گیرابوو.

هەرچەندە تا ئێستا ژمارەی قوربانیانی رووداوەکە رانەگەیەندراوە، بەڵام بە گوێرەی قسەی شایەتحاڵەکان، تەقینەوەکان لەدوای تەواوبوونی وەستانی بەیانیانی خوێندکارەکان بووە.

سەرچاوە: AFP