ئانچیلۆتی پێش یارییه‌كه‌ی مان سیتی گورزێكی گه‌وره‌ی به‌ركه‌وت
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی نزیك له یانه‌ی ریال مه‌درید، كاسێمیرۆ ناتوانێت بۆ یاریی داهاتووی یانه‌كه‌ی له چامپیۆنزلیگ به‌رامبه‌ر مان سیتی ئاماده بێت.
رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانیا، له چاپی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 19 نیسانی 2022، له راپۆرته هه‌واڵێكدا نووسیویه‌تی: كاسێمیرۆ كێشه‌ی جه‌سته‌یی هه‌یه و ناتوانێت به‌شداریی یارییه‌كه‌ی سبه‌ی له لالیگا به‌رامبه‌ر ئۆساسونا بكات، به ئه‌گه‌رێكی زۆریش ناتوانێت له یاریی پێشكۆتایی چامپیۆنزلیگ له‌گه‌ڵ یاریزانه‌كان بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی مان سیتی گه‌شتی به‌ریتانیا بكات كه بڕیاره یارییه‌كه رۆژی سێشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی داهاتووی بكرێت.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، كاسێمیرۆ له ئێستادا ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی بۆ یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ی چامپیۆنزلیگ به‌رامبه‌ر مان سیتی له بێرنابیۆ به‌شداریی بكات كه بڕیاره یارییه‌كه له رۆژی 4ـی مانگی داهاتوو بكرێت كه ده‌كاته دوای 15 رۆژی دیكه.