ئه‌مشه‌و كلاسیكۆی پرێمه‌رلیگ به‌ڕێوه‌ده‌چێت
ئەمشەو لە لوتکەی پرێمەرلیگ لیڤەرپوول میوانداریی مانچێستەر یونایتد دەکات و یارییە دواخراوەکەی گەڕی سییەمینی پرێمەرلیگ دەکەن، رێدز ئامانجیەتی بە بردنەوەی ئەم یارییە پێشەنگی پرێمەرلیگ بە مانچێستەر سیتی چۆڵ بکات.
مێژوو له به‌رژه‌وه‌ندی لیڤه‌رپووله
ئەمڕۆ سێشەممە چاوی هاندەرانی تۆپی پێ لەسەر یاریگای ئانفێڵد دەبێت، لیڤەرپوول لە یارییە دواخراوەکەی میوانداریی مانچێستەر یونایتد دەکات.
لیڤەرپوول دەچێتە ئەم یارییە بە ئامانجی بەدەستهێنانی سێ خاڵی دیکە و بەردەوام بوون لە ململانێی مانچێستەر سیتی بۆ بردنەوەی ناسناوی ئەم وەرزە، رێدز بە کۆکردنەوەی 73 خاڵ خانەی دووەمی گرتووە و بە جیاوازی تەنیا خاڵێک لە دوای مانچێستەر سیتی دووەم دەبینرێت.
کوڕانی یۆرگن کلۆپ لە دوایین حەوت یارییان بەرامبەر شەیتانەسوورەکان لە پرێمەرلیگ نەدۆڕاون، لە نێوانیدا چوار سەرکەوتنیان بەدەستهێناوە و لە سێ یاریشدا یەکسان بوون.
لە هەمان کاتدا رێدز 10 سەرکەوتنی لەسەریەکی لە یاریگای خۆی بەدەستهێناوە و لەم وەرزەی پرێمەرلیگ لە ئانفێڵد رۆد نەدۆڕاوە، دوازدە سەرکەوتن و سێ یەکسان بوونی تۆمار کردووە، بە گشتیش لە سەرجەم خول و پاڵەوانییەتیەکان سەڵاح و هاوڕێکانی لە دوایین 24 یاریی تەنیا یارییەکیان دۆڕاندووە ئەمیش لە چامپیۆنزلیگ بەرامبەر ئینتەر میلان بوو.
محەمەد سەڵاحی میسری رووبەڕووبوونەوەیەکی مێژوویی پرێمەرلیگ بەرامبەر کریستیانۆ رۆناڵدۆ دەکات، فیرعەونە میسریەکە لە دواین پێنج یاریی بەرامبەر مان ی‌و حەوت گۆڵی کردووە، بەڵام سەڵاح لەگەڵ رێدز ئێستا لە دۆخێکی باش نییە و لە دواین ١٢ یاریی تەنیا گۆڵێکی کردووە.
راهێنه‌ری مان یونایتد رووبه‌ڕووی ئه‌ستێره‌كانی خۆی ده‌بێته‌وه
مانچێستەر یونایتدیش تەواوی ئامادەکارییەکانی بۆ جەنگی ئانفێڵد کردووە، شەیتانەسوورەکان بۆ تۆپ فۆری پرێمەرلیگ دەجەنگن و ئامانجیان گەیشتنە بە چامیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو، کە شەیتانە سوورەکان ئێستا بە ٥٤ خاڵ لە خانەی پێنجەم دەبینرێن و تەنیا سێ خاڵ لە مانچێستەر یونایتدەوە دوورن.
رۆژێک بەر لە یارییەکە برونۆ فێرناندێزی پۆرتوگالی لە رووداوێکی هاتوچۆ رزگاری بوو، سەلامەتە و هیچ زیانێکی پێنەگەیشتووە.
راڵف رانیکی راهێنەری مان ی‌و رووبەڕووی کۆمەڵێک لەو ئەستێرانە دەبێتەوە کە پیش‌تر کاری لەگەڵ کردوون لەوانە سادیۆ مانێ و ئیبراهیما کۆناتێ و تاکۆمی مینامینۆ و رۆبێرتۆ فێرمینۆ و جویل ماتیپ.
شەیتانەسوورەکان هەمیشە ئەرکیان لە یاریگای ئانفێڵد سەخت بووە، لە دوایین پێنج سەردانیان بۆ ئەم یاریگایە لە چواریان تەنانەت یەک گۆڵیشیان نەکردووە، دوایین جار کە لە یاریگای رێدز گۆڵیان کرد دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2018.
مان ی‌و دۆخی هێندە باش نییە و لە دوایین هەشت یاریی لە سەرجەم خول و پالەوانییەتیەکان تەنیا دوو بردنەوەی بەدەستهێناوە، لە دوایین ١٠ یاریشدا لە دەرەوەی یاریگای خۆی، مانچێستەر یونایتد تەنیا لە یەک یاریی پارێزگاری لە خاوێنی گۆڵەکەی کردووە.
کریستیانۆ ئامارەکانی لە ئانفێڵد ئەرێنیە و لە شەش یاریی رابردووی لەم یاریگایە تەنیا جارێک دۆڕاوە، لەگەڵ ئەوەشدا کریس لەم وه‌رزه تا ئێستا لە دەرەوەی یاریگای مان ی‌و نەیتوانیەوە هیچ گۆڵێک تۆمار بکات.
یۆرگن كڵۆپ له باره‌ی ئه‌م یارییه چی ده‌ڵێت؟
یۆرگن کلۆپ راهێنەری لیڤەرپوول بەر لە یارییە گرینگەکەی ئه‌مڕۆیان بەرامبەر مانچێستەر یونایتد دەڵێت: ئەم یارییە ئامادەکارییەکی تایبەتی دەوێت و دووپاتیشیدەکاتەوە محەمەد سەڵاح بەمزووانە دەگەڕێتەوە گۆڵکردن، کلۆپ دەشڵیت: لیڤەرپوول و مان یونایتد لە یانە گەورەکانی جیهانن.
ئه‌مه‌ش ته‌واوی قسه‌كانی دیكه‌ی كڵۆپه له باره‌ی یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی به‌رامبه‌ر مان یونایتد: یارییەکەمان بەرامبەر مانچێستەر یونایتد زۆر سەخت و قوڕس دەبێت، لیڤەرپوول و مان یونایتد لە نێوان گەورەترین یانەکانی جیهانن، سەرتاسەری جیهان چاوەڕێی ئەم یارییە دەکەن. ئەم یارییە بۆ هەردوو یانە گرنگ و کاریگەرە و هەردوو یانە بۆ ئامانجەکانیان دەجەنگن، یونایتد دەیەوێت بگاتە چامپیۆنزلیگ و دڵنیام 90 خولەکی شێتانە دەبێت، ئێمەش دەبێت هۆشیار بین و نەهێڵن سێ خاڵەکە بەدەست بهێنن. یاریزانەکانم بەباشی بۆ ئەم یارییە ئامادەن، نەبوونی کاتی پێویستیش بۆ مەشقەکان شتێکی ئاساییە بەهۆی زۆری یارییەکان، بە تایبەت کاتێکی سەرکەوتووی کاتی زۆرت نابێت، بەڵکو داوا کاریت زیاتر دەبێت.
دەتوانم بلێم ئەم کۆنگرە رۆژنامەوانییە زۆر درێژترە لە کاتی مەشقەکان، بەڵی ئەوە دۆخی ئێمەیە لە وەتەی مانگی یەنایەر، دوای یارییەکان کەمێک پشوو دەدەین و رۆژێک مەشق دەکەین و دیسان یاریی دەکەینەوە.
راڵف رانییك ستایشی یۆرگن كڵۆپ ده‌كات
راڵف رانییك یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆیان به‌رامبه‌ر لیڤه‌رپوول رایگه‌یاند یۆرگن كلۆپ یه‌كێكه له باشترین راهێنه‌ره‌كانی مێژوو: گوتیشی برۆنۆ فێرناندێز به‌شداری ئه‌م یارییه ده‌كات.
ئه‌مه‌ی خواره‌وه ته‌واوی قسه‌كانی راڵف رانییكی راهێنه‌ری مان یونایتده:
هه‌میشه ئه‌و یانانه‌ی یۆرگن كلۆپ راهێنه‌رایه‌تی كردوون ئاستیان به‌رزبووه‌ته‌وه نه‌ك ته‌نیا یاریزانه‌كان به‌ڵكو ئاستی یانه‌كه‌شی به‌رز كردووه‌ته‌وه، ده‌كرێت كلۆپ بكرێت به نموونه‌یه‌كی گه‌وره و راهێنه‌ره‌كانی دیكه چاوی لێ بكه‌ن و به‌هه‌مان رێگای ئه‌ودا بڕۆن، لای من كلۆپ یه‌كێكه له باشترین راھێنه‌ره‌كانی مێژووی تۆپی پێ ئه‌گه‌ر باشترینیان نه‌بێت دوو ساڵی رابردووش هه‌میشه كاری گه‌وره‌ی بۆ لیڤه‌رپوول كردووه له شه‌ش ساڵی رابردووش لیڤه‌رپوولی بۆ چه‌ندین ئاست به‌رز كرده‌وه.
من و یۆرگن كلۆپ باش یه‌كتری ده‌ناسین من باش ده‌زانم ئه‌و چی ده‌وێت و چۆن یاریی ده‌كات، هه‌میشه پشت به یاریزانی خاوه‌ن توانای جه‌سته‌یی و زیره‌كی به‌هێز ده‌به‌ستێت، پێویستی به یاریزانی خاوه‌ن ئه‌زموون هه‌یه به‌وه‌ش لاوه‌كان فێر ده‌كات.
برۆنۆ فێرناندێز تووشی رووداوی هاتووچۆ بووه، به‌ڵام رووداوه‌كه گه‌وره نییه و هیچ كه‌سێك تووشی ئازار نه‌بووه و به‌شداری دواین راهێنانه‌كانیشی كردووه و بۆ به‌رامبه‌ر لیڤه‌رپوولیش ئاماده‌یه.