زاملی: پێویسته داعشه عه‌ره‌ب و بیانییه‌كان له سێداره بدرێن
K24 - هەولێر:
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، پێویسته سزای له سێداره‌دان له دژی داعشه عه‌ره‌ب و بیانییه‌كان جێبه‌جێ بكرێت.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی حاكم زاملی، جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا داوا ده‌كات سزای له سێداره‌دان به‌سه‌ر ئه‌و داعشانه جێبه‌جێ بكرێت كه ده‌ستیان هه‌بووه له ئه‌نجامدانی قه‌سابخانه، كووشتار و كرده‌ی تیرۆریستی له عێراقدا.
نووسینگه‌ی زاملی راشیگه‌یاند، جێبه‌جێكردنی سزای له سێداره‌دان له ئێستادا كارێكی زه‌رووره، به‌تایبه‌ت دژی ئه‌و داعشه بیانی و عه‌ره‌بانه‌ی كه له عێراقدا كرده‌ی تیرۆریستی و كووشتاریان ئه‌نجامداوه.
داعش رێكخراوێكی تیرۆریستی جیهادییه، به شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی له عێراق و سووریا به‌ربڵاون، جیا له لیبیا، باشووری یه‌مه‌ن، سینا، ئه‌زواد، باكووری رۆژهه‌ڵاتی نێجیریا، پاكستان، مۆزه‌نبیق و نێجیریا به‌ربڵاون، له ئێستادا حه‌سه‌ن ئه‌لقڕیشی سه‌ركرایه‌تی ئه‌و رێكخراوه ده‌كات.
به گوێره‌ی راپۆرتی رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی، كاری داعش له رابردوودا، كووشتن، سه‌ربڕین، له‌ناوبردنی شوێنه‌واری ئاینی و مرۆیی و ئه‌نجامدانی تاوانه‌كانی جه‌نگ بووه.