كازمی: گه‌لی عێراق له چه‌قبه‌ستنی سیاسی نیگه‌رانه
K24 – هه‌ولێر:
مسته‌فا كازمی، سه‌رۆكی حكومه‌تی عێراقی ئیتیحادی رایگه‌یاند، گه‌لی عێراق نیگه‌رانه له ئه‌نجامه‌كانی ئه‌و چه‌قبه‌ستنه سیاسییه‌ی رووبه‌ڕووی وڵات بووه‌ته‌وه.
له وته‌یه‌كدا، كه به بۆنه‌ی یادی 41 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی رێكخراوی به‌در پێشكه‌شی كرد، كازمی گوتی: دان به‌وه‌دا ده‌نێین ئێمه ئه‌مڕۆ له قه‌یرانێكی سیاسیی‌دا ده‌ژین و پێویسته چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی بۆ بدۆزینه‌وه و كار بۆ لابردنی به‌ربه‌سته‌كانی بكه‌ین.
گوتیشی: هه‌روه‌ها پێویسته دان به‌و راستییه‌دا بنێین، كه گه‌له‌كه‌مان نیگه‌رانه له ئه‌نجامه‌كانی چه‌قبه‌ستنی سیاسی و ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م ژیانی سیاسی.
هه‌روه‌ها گوتی: گه‌ل هیواخوازه ئه‌و دیموكراتییه‌ی به‌دیهاتووه راستیی بێت و ده‌ستاوده‌ستی ده‌سه‌ڵات بكرێت و خۆشه‌ویستی بۆ نیشتمان بكرێته پێوه‌ر.