سبه‌ی پشووی فه‌رمییه‌

به‌م بۆنه‌وه‌ پشوو راگه‌یه‌ندرا
به‌ڕێوه‌چوونی رێوڕه‌سمێكی ئێزدییه‌كان.. ئه‌رشیڤ
به‌ڕێوه‌چوونی رێوڕه‌سمێكی ئێزدییه‌كان.. ئه‌رشیڤ

K24 - هه‌ولێر:

به‌ بۆنه‌ی جه‌ژنی سه‌ری ساڵی ئێزدییه‌كان، له‌ هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌رجه‌م دام و ده‌زگا فه‌رمییه‌كانی حكومه‌ت پشووی فه‌رمییه‌.

سبه‌ی 20ـی نیسان / ئه‌پرێلی 2022، به‌ بۆنه‌ی جه‌ژنی سه‌ری ساڵی ئێزدییه‌كان له‌سه‌رجه‌م دام و ده‌زگاكانی حكومه‌ت پشووی فه‌رمییه‌.

به‌ گوێره‌ی رۆژژمێری فه‌رمی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌بۆنه‌ی چوارشه‌ممه‌ی سوور، جه‌ژنی سه‌ری ساڵی ئێزدییه‌كان، له‌سه‌رجه‌م دام و ده‌زگاكانی حكومه‌ت به‌ ناوه‌نده‌كانی خوێندنیشه‌وه‌ پشووی فه‌رمییه‌.