چه‌ند به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك: رووسیا به‌ر له 2 ساڵ پلانی داگیركردنی بێلاڕووسیای داڕشتبوو
K24- هه‌ولێر:
ئیداره‌ی هه‌واڵگری له وه‌زاره‌تی به‌رگری ئۆكرانیا چه‌ند به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی ئاشكرا كردووه، كه جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، به‌ر له دوو ساڵ دوای هه‌ڵبژاردنی ساڵی 2020ی بێلاڕووسیا، مۆسكۆ پلانی هێرشكردن و داگیركردنی بێلاڕووسیای داڕشتبوو.
ئه‌لێكسانده‌ر لۆكاشینكۆ له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی 2020 به رێژه‌ی 80%ی ده‌نگه‌كانی ده‌نگده‌رانی وڵاته‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنا، به‌ڵام چاودێرانی نێوده‌وڵه‌تی گومانیان له ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن هه‌بوو، دواتریش خۆپیشاندانی فراوان له دژی دووباره گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌رۆكێك كه له ساڵی 1994ـه‌وه له ده‌سه‌ڵاته، شه‌قامه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ی گرته‌وه.
دوای ئه‌وه‌ش یه‌كێتی ئه‌وروپا سزای له‌سه‌ر ئه‌و به‌رپرسانه‌ی بێلاڕووس دانا، كه په‌نجه‌ی به‌رپرسیارێتی توندوتیژی، سه‌ركوتكردن و ساخته‌كردنی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی وڵاته‌كه‌یان بۆ درێژ ده‌كرا.
به‌ڵگه‌كانی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئۆكرانیا كه ئه‌مڕۆ بڵاوكرانه‌وه، ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن، "دوای ساخته‌كردنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تیی بێلاڕووس، یه‌كێتی رووسیا پلانی هێرشكردن و سه‌ركوتكردنی خۆپێشاندانه میللییه‌كانی داڕشت.. به پاساوی به‌لاوه‌نانی رووسیا له جه‌نگێكی هه‌رێمی یان فراوان له‌گه‌ڵ وڵاتانی ئه‌ندام له ناتۆ له رۆژئاوا پلانی داگیركردنی بێلاڕووس له‌لایه‌ن رووسیاوه داڕێژرا".
به‌گوێره‌ی پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی فۆكس نیوزی ئه‌مه‌ریكی، وه‌زاره‌تی به‌رگری ئۆكرانیا رۆشنایی خستووه‌ته سه‌ر "ئه‌فسانه‌ی پلانی دووباره یه‌كخستنه‌وه‌ی یه‌كه‌كان و یه‌كه سه‌ربازییه‌كانی سوپای بانزه‌ری یه‌كه‌م له ناوچه‌كه"، به‌بێ ئه‌وه‌ی ته‌واوی ناوه‌رۆكی به‌ڵگه‌كان ئاشكرا بكات.
جێگه‌ی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه، بێلاڕووس دراوسێی رووسیایه و له هێرشه‌كه‌یدا بۆ سه‌ر ئۆكرانیاش هاوپه‌یمانێكی به‌هێزی مۆسكۆیه، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی رووسیا له وڵاتی بێلاڕووسه‌وه هێرشه ئاسمانییه‌كانیان بۆ ناو خاكی ئۆكرانیا ئه‌نجام ده‌دا و له ده‌سپێكی هێرشه‌كه‌شدا زۆربه‌ی هێزه پیاده‌كانی رووسیا له سنووره‌كانی بێلاڕووسه‌وه چوونه ناو خاكی ئۆكرانیا.
H.B