شاره‌زایه‌كی بواری نێوده‌وڵه‌تی: له ساڵی 1991 به‌ریتانیا رۆڵی كارای له ده‌ركردنی بڕیاری 688 هه‌بووه
K24 – هه‌ولێر:
ئەمڕۆ سێشەممە 19ی نیسانی 2022 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لەندەن لەگەڵ بۆریس جۆنسن سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا له‌باره‌ی دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە و پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و بەریتانیا گفتوگۆیان كرد.
له‌باره‌ی گرنگی سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ له‌نده‌ن و هاوبه‌شییه‌كانی نێوانی هه‌رێمی كوردستان و به‌ریتانیا، شاره‌زایه‌كی په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان رایگه‌یاند، به‌ریتانیا كاریگه‌ری گه‌وره‌ی بۆ سه‌ر سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تیدا هه‌یه.
دكتۆر سه‌رسام شوانی، شاره‌زا له په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به كوردستان24ـی راگه‌یاند، وڵاتێكی وه‌ك به‌ریتانیا كاره‌كته‌رێكی گرنگی نێوده‌وڵه‌تییه، جیا له‌وه‌ش په‌یوه‌ندی نێوان كورد و ئینگلیز په‌یوه‌ندییه‌كی كۆنه.
ئه‌و شاره‌زایه راشیگه‌یاند، له ساڵی 1991 به‌ریتانیا رۆڵێكی كارای له ده‌ركردنی بڕیاری 688ـی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش‌دا هه‌بووه، كه پێكهاتووه له دروستكردنی ناوچه‌ی ئارام بۆ هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌و شاره‌زایه گوتی: "له‌كاتی هێرشكردنی داعش بۆ ناوچه كوردستانییه‌كان له ساڵی 2014، به‌ریتانیا هاوكاری پته‌و و به‌هێزی هه‌رێمی كوردستانی كرد و پاڵپشتی هێزی پێشمه‌رگه‌یان كرد".
هه‌روه‌ها گوتیشی: "هه‌رێمی كوردستان پێویستی به پاڵپشتی وڵاتانی زلهێز هه‌یه، به‌تایبه‌ت به‌ریتانیا، كه ئه‌ندامه له ته‌واوی رێكخراو و پێكهاته نێوده‌وڵه‌تیی و سه‌ربازییه‌كان، جیا له‌وه‌ش له‌نده‌ن خاوه‌نی باكگراوندێكی گه‌وره‌ی له ئابووری و بواره‌كانی نه‌وت گازدا هه‌یه، ده‌توانن بۆ هه‌رێمی كوردستان پاڵپشت و هاوكار بن".
ئه‌و شاره‌زایه ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، له دوای ساڵی 1991 سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد له بابه‌تی په‌یوه‌ندییه‌كان به دروستی كاریان كردووه، هه‌رێمی كوردستان توانی به شێوه‌یه‌كی دیفاكتۆ ببێته كاره‌كته‌ری جیهانی، ئه‌و حه‌كیمی و دیپلۆماسییه‌ته‌ی كه له دوای 2018 و 2019 پێڕه‌و ده‌كرێت، وایكردووه هه‌رێم ببێته ناوچه‌كی كاریگه‌ر له جیهان و ناوچه‌كه.