بارانبارین و هه‌وره‌تریشقه زۆربه‌ی ناوچه‌كانی سعوودیه ده‌گرێته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
به گوێره‌ی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ری ئه‌لئیتیحاد، باران و هه‌وره‌تریشقه زۆربه‌ی ناوچه‌كانی سعوودیه ده‌گرێته‌وه، جیا له بارینی ته‌زره و خۆڵبارینیش.
رۆژنامه‌ی ئه‌لئیتیحاد له زاری ناوه‌ندی نیشتمانی كه‌شناسی سعوودیه رایگه‌یاند، سبه‌ی چوارشه‌ممه 20ـی نیسان / ئه‌پرێلی 2022 باران، هه‌وره‌تریشقه، ته‌زره و خۆڵبارین ته‌واوی سعوودیه ده‌گرێته‌وه، تاوه‌كو كۆتایی هه‌فته‌ی داهاتوو به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئه‌و رۆژنامه راشیگه‌یاند، باران و هه‌وره تریشقه له ناوچه‌كانی (جازان، باحه و مه‌ككه‌ی پیرۆز) تا كۆتایی هه‌فته‌ی داهاتوو به‌رده‌وام ده‌بێت.