ئه‌مه‌ریكا: په‌كه‌كه رێكخراوێكی تیرۆرستییه.. ده‌بێت توركیاش رێز له سه‌روه‌ری عێراق بگرێت
K24- هه‌ولێر:
گوته‌بێژێك به‌ناوی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا دووپاتیكرده‌وه، وه‌زاره‌ته‌كه‌یان ئاگاداری ئه‌و راپۆرتانه‌یه كه له‌لاباره‌ی كرده سه‌ربازییه‌كه‌ی توركیا له باكووری عێراق بڵاوده‌كرێنه‌وه.
گوته‌بێژه‌كه كه نه‌یویست ناوی خۆی ئاشكرا بكات، به كه‌ناڵی حوڕه‌ی راگه‌یاند، "كار بۆ دڵنیابوونه‌وه له چالاكییه‌كان له عێراق ده‌كه‌ین، پێویسته رێز له سه‌روه‌ری عێراق و سه‌لامه‌تی هه‌رێمایه‌تی بگیرێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "ئه‌مه‌ریكا پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه)ی وه‌ك رێكخراوێكی تیرۆرستی بیانی و تیرۆرستی جیهانی ناساندووه، به‌ڵام حكومه‌تی وڵاتانیشی بۆ كاری هاوبه‌ش هانداوه، بۆ ئه‌وه‌ی به‌ریه‌ككه‌وتنی كرده سه‌ربازییه‌كان له‌سه‌ر سنووره‌كان به‌لاوه بنرێن".
جه‌ختیشی له‌سه‌ر پابه‌ندبوونی ئه‌مه‌ریكا به بونیاتنانه‌وه و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شنگال كرده‌وه، دوای ئه‌و كۆمه‌ڵكوژی و تاوانانه‌ی له‌سه‌ر ده‌ستی داعش رووبه‌ڕووی خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه بوونه‌وه.
دوێنێ دووشه‌ممه، توركیا ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنێكی ئاسمانی و پیاده‌ی له دژی چه‌كدارانی په‌كه‌كه له سێ ناوچه‌ی سنووریی هه‌رێمی كوردستان به‌ناوی "ئۆپه‌راسیۆنی چنگ لێگرتن" راگه‌یاند.
ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی ئه‌م دواییه‌ش دوای ئه‌وه هاتووه، كه پێشتر دوو ئۆپه‌راسیۆنی دیكه‌ی به ناوه‌كانی "چڕنۆكی پڵنگ" و "چنگی هه‌ڵو"ی له ساڵی رابردوو له ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامدا.
هه‌رچه‌ند له دوو ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی پێشوو حكومه‌تی عێراق بێده‌نگیی هه‌ڵبژارد، به‌ڵام بۆ ئه‌م جاره ده‌نگی ناڕه‌زایه له ژماره‌یه‌ك دامه‌زراوه‌ی ده‌وڵه‌ت و ناوه‌ندی عێراقی به‌رامبه‌ر ئه‌و كرده سه‌ربازییه‌ی توركیا به‌رز بووه‌ته‌وه و ئه‌نقه‌ره به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن، كه رێز له سه‌روه‌ری عێراق ناگرێت و سنوور پێشێل ده‌كات.
هه‌ر له‌م چوارچێوه‌یه‌دا، ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، عه‌لی ره‌زا كۆنای، باڵیۆزی توركیای له به‌غدا بانگهێشت كرد و یاداشتێكی ناڕه‌زایه‌تیی حكومه‌تی عێراقی به زمانێكی زۆر توند راده‌ستكرد.