پارێزگاری هه‌ولێر موژده‌یه‌ك ده‌داته‌ دانیشتوانی شاری كۆیه‌

له‌ نزیكترین كاتدا پڕۆژه‌كه‌ ده‌چێته‌ بواری جێبه‌جێكردن
سه‌نته‌ری شاری كۆیه‌
سه‌نته‌ری شاری كۆیه‌

K24- هه‌ولێر:

له‌سه‌ر فه‌رمانی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان زیاتر له‌ 6 ملیار دینار بۆ قیرتاوكردنی جووتسایدی فدراڵ له‌ ناوه‌ندی شاری كۆیه‌ ته‌رخانكرا و له‌ نزیكترین كاتدا ده‌ست به‌ جێبه‌جێكردنی پڕۆه‌گه‌ ده‌كرێت.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر گوتی: لەسەر فەرمانى سەرۆکى حکومەتى هەرێمی كوردستان، زیاتر لە 6 ملیار دینار بۆ قیڕتاوکردنى جووت سایدى فیدراڵ لە کۆیە تەرخانکرا.

هه‌روه‌ها دووپاتیكرده‌وه‌، لەسەر فەرمانى سەرۆکی حکومەت رەزامەندیی لەسەر خەرجکردنی گوژمەی شەش ملیار و سێ سەد ملیۆن دینار درا، بۆ تەواوکردن و قیڕتاوکردنى شەقامى جووت سایدى فیدراڵ، لە ناوەندى قەزای کۆیە.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، لەئێستادا رێکارەکانى دەستپێکردنى پڕۆژەکە دەستىان پێکردووە و لەنزیکترین کاتدا پڕۆژەکە ده‌چێته‌ بواری جێبه‌جێكردن.

H.B